سندس عدوان خداداد كاندیدی ژماره (٤) لهسهر لیستی ژماره (١٢٠) ی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له دیاله، دهربارهی بهرنامه و كاری بۆ خزمهتكردنی هاووڵاتیان و دەنگدەرەکانی رایگهیاند:
کار دەکەم بۆ بەدەستهێنانی نووسراوی باوەڕپێکردن بە زانکۆی گەرمیان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی فیدراڵەوە تا ببیتە یەکێک لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی عیراق.
هەروەها لەبەرنامەمدایە هەوڵی لێبڕاوانە بدەم لە ئەنجومەنی دیالەدا لۆبی بکەم تا گوشار بکرێت بۆ دروستکردنی پاڵاوگەیەکی ئاو بە مەبەستی دابینکردنی ئاوی پاک و تەندروست بۆ خەڵکی شاری خانەقین و دەوروبەری.
وەک لە بەرنامەی لیستی ژمارە (120)یشدا هاتووە هەوڵ دەدەین بۆ دابینکرنی وێستگەیەکی کارەبا بۆ شاری خانەقین و دەوروبەری تا کێشە و گرفتەکانی کەمیی وزەی کارەبای سنوورەکە چارەسەر بکرێت. وتیشی هەوڵی دابینکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری بۆ شارەکە و دەوربەری دەدەم وەک شەقامی نوێ، دروستکردنی خوێندنگە و دەشڵێت: بەهۆی زیادبوونی کێشەی بێکاریی و منداڵی بێ سەرپەرشتەوە، هەوڵ دەدەین بڕیاری بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ ئەو خێزانانە دابین بکەین بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا و کارکردن بۆ دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی ناوچەکە. گرنگیدان بە وەرزش وەرزشکارانی سنوورەکە و دابینکردنی پێداویستیی مادی و مەعنەوی بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی لایەنی وەرزش لە سنووری پارێزگای دیالەدا بەگشتی.