شه‌مێران عه‌لی
سوزان ئه‌بیگایل ساراندۆن ته‌مه‌نی حه‌فتاوچوار ساڵه و به ئه‌كته‌ره رۆمانسییه‌كه ناسراوه، هه‌میشه عاشقه و به‌وته‌مه‌نه‌وه دڵێكی ته‌ڕی هه‌یه. ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مریكی و خاوه‌نی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار و ئیمی پرایم و گوڵدن گڵۆب و... له چه‌ندین فیلم‌دا رۆڵی بینیوه. سه‌ره‌تای رۆڵ بینین و هاتنی بۆ جیهانی سینه‌ما ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1970 بۆ یه‌كه‌م جار له فیلمی جۆ رۆڵی بینیوه و لێره‌وه ئه‌م ئه‌كته‌ره كه‌وته به‌ردیده‌ی بینه‌ران و ره‌خنه‌گران و توانی جێگه‌ی خۆی له دڵی بینه‌راندا بكاته‌وه و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه.
منداڵه‌كانی
ساراندۆن خاوه‌نی سێ منداڵه: ئیڤا ئه‌موری ته‌مه‌ن36ساڵ كه له ماوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سینه‌ماكار فرانكۆ ئه‌موری له ساڵانی هه‌شتاكان پێشوازی لێ‌كرد، ئه‌م كچه‌ی ئه‌كته‌ره و له چه‌ند فیلمێكدا رۆڵی بینیوه. هه‌روه‌ها دوو كوڕی به ناوی جاك ته‌مه‌ن32 ساڵ و مایڵز ته‌مه‌ن 29 ساڵ له په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مریكی تیم رۆبینزه كه زیاتر له دوو ده‌یه به‌رده‌وام بوو.
خه‌ڵاته‌كانی
ساراندۆن پاڵێورا بوو بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین ئه‌كته‌ری كچ له فیلمه‌كانی ئه‌تڵه‌نتیك سیتی ساڵی 1980 و فیلمی تێلما و لویس ساڵی 1991 و فیلمی رۆنی لۆرێنزۆ له ساڵی 1992 و فیلمی مشته‌ری ساڵی 1994. هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی بافتا بۆ باشترین ئه‌كته‌ری رۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمی به‌كرێگیراو به‌ده‌ستهێناوه، خه‌ڵاتی سه‌ندیكای ئه‌كته‌رانی شاشه‌ی بۆ باشترین ئه‌كته‌ر له فیلمی مردوو به پێ ده‌ڕوات. ساڵی 1972 له برادۆی له شانۆنامه‌ی ئێواره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ریچارد نیكسۆن به‌شداری كرد و دواتر پاڵێوراوی خه‌ڵاتی مێزی درامای وه‌رگرت بۆ شانۆنامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی برادۆی و هه‌روه‌ها له ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا، شه‌ش جار پاڵێوراوی خه‌ڵاتی پرایم تایم ئیمی بووه، له نێویاندا به‌هۆی رۆڵی میوانداری له سیتكۆمه‌كانی هاوڕێیان له ساڵی 2001 و مالكۆم له ناوه‌ڕاستدا له ساڵی 2002 و رۆڵی پاڵپشتی له فیلمی تۆ جاك ناناسیت له ساڵی 2010 و رۆڵی سه‌ره‌كی وه‌ك دۆریس دوك له فیلمی بێرنارد و دۆریس ساڵی 2008 و رۆڵێكی سه‌ره‌كی دیكه‌ی وه‌ك بێتێ ده‌یڤس له زنجیره بچووكه‌كه‌ی فیود له ساڵی 2017دا.
خانمی باڵیۆز
ساراندۆن به‌ده‌ر له كاری سینه‌ما به چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی ناسراوه، له ساڵی 1999 وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكی یونیسێف ده‌ستنیشانكراوه و له ساڵی 2006 خه‌ڵاتی مرۆیی كرده‌وه دژی برسێتی وه‌رگرتووه، له تشرینی دووه‌می 2022 ساراندۆن وه‌ك باڵیۆز په‌یوه‌ندی به رێكخراوی HALO Trust كردووه كه گه‌وره‌ترین رێكخراوی مرۆییه بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین.
فیلمی به‌كرێگیراو
به‌كرێگیراو فیلمێكی یاسایی ئه‌مریكییه، ساڵی 1994 به‌رهه‌مهێنراوه و له ده‌رهێنانی جۆیل شوماخه‌ره. سوزان ساراندۆن له‌ته‌ك چه‌ند ئه‌كته‌رێكدا رۆڵی سه‌ره‌كی گێڕاوه. ئه‌م فیلمه له رۆمانی جۆن گریشام له ساڵی 1993 وه‌رگیراوه و له شاری مه‌مفیس له ویلایه‌تی تێنسی وێنه‌گیراوه. جون ری گریشام نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكا و پارێزه‌ری خانه‌نشین به رۆماننووسی درامای یاسایی ناسراوه، ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه جۆیل شوماخه‌ره، ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی ئه‌مریكییه و له‌ساڵی 1939 له نیۆرك له‌دایكبووه، به ده‌رهێنانی فیلمه گه‌وره‌كانی وه‌ك كوڕانی ونبوو، باتمان بۆ هه‌میشه... ناسراوه. جۆیل له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه.
فیلمی به‌كرێگیراو له 20ی ته‌مموزی 1994 له ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی شانۆیی نمایشكراوه و له بۆكس ئۆفیسدا به‌ناوبانگ بوو، داهاته‌كه‌ی 117 ملیۆن دۆلار بوو له به‌رامبه‌ر بودجه‌ی 45 ملیۆن دۆلار. ئاستی ساراندۆن وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ستایشی زۆری به‌ده‌ستهێناوه.