درامای فامیلی گای

10:07 - 2023-11-16
ئەدەب و هونەر
294 جار خوێندراوەتەوە

ئا: لەئینگلیزییەوە/ سه‌میره‌ گه‌ردی 


درامای " Family Guy"درامایه‌كی ئه‌نیمه‌یشنی ئه‌مریكییه‌، 46 كاره‌كته‌ر رۆڵی تێدا ده‌بینن، له‌لایه‌ن سێس ماكفارلین " Seth MacFarlane" به‌رهه‌م هێنراوه‌، بۆ كۆمپانیای (فۆكس پڕۆدكاستیل) ئه‌م زنجیره‌یه‌ له‌ به‌رواری (31/1/1999) ده‌ستیپكرد، دواتر ماوه‌ی دوو مانگ په‌خشه‌كه‌ی راگرت و له‌(11/4/1999) ده‌ستیپێكرده‌وه‌، له‌ خێزانێكی راسته‌قینه‌ پێكهاتووه‌ (پیته‌ر، لۆورێس، منداڵه‌كانیان به‌ ناوی مێگ و كریس و ستیوی، له‌گه‌ڵ سه‌گه‌ تایبه‌ته‌ ماڵیه‌كه‌یان به‌ ناوی برایان)، تاوه‌كو ئێستا 21 وه‌رز كه‌  409 زنجیره‌ لێ به‌رهه‌مهێنراوه‌، به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی بریتین له‌ (شانۆن سمیس، كیم فێرتمان، ستیڤ مارمل (2011) شێری كانسه‌ر (2003-1999)) ئه‌م درامایه‌ له‌ ساڵی 2002 دوای 3 وه‌رز  ناوبانگێكی باشی په‌یداكرد، دوای ساڵانێك له‌ وه‌رزی چواره‌م گه‌یشته‌ لووتكه‌ و ده‌نگیدایه‌وه‌. 
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م درامایه‌ هێنانی بیرۆكه‌ی دژه‌باوه‌ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كاندا و ره‌خنه‌گرتنه‌ لێیان، ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه‌ له‌ نێو ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی ده‌یكه‌ن به‌ ئاشكرا دیاره‌ ده‌یانه‌وێ ره‌خنه‌ بگرن له‌ گۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی و دژی ته‌واوی ئاینه‌كان ده‌جووڵێنه‌وه‌، كاریگه‌رییه‌كی ئیگجار زۆری دروستكردووه‌ له‌سه‌ر ته‌واوی بیركردنه‌وه‌كانی تاك. 
له‌ یه‌كێك له‌ دیمه‌نه‌كان ستیوی و برایان له‌ رێگه‌ی ئامێرێكی تایبه‌ته‌وه‌ ته‌واوی  رادیۆكانی ئۆتۆمبێل له‌نێو شه‌قامه‌كانی نیۆرك هاك ده‌كه‌ن، ده‌نگی ته‌واوی شۆفێران به‌رزده‌بێته‌وه‌ و جنێو ده‌ده‌ن و ده‌ست به‌ قسه‌ ده‌كه‌ن. ستیوی ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ باشترین شاره‌ كه‌ هه‌مانه‌" ئه‌وه‌ش وه‌ك  توانجێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نیۆركی ده‌دات، كه‌ به‌ باشترین كۆمه‌ڵگه‌ دانراوه‌، ئه‌م ستافه‌ له‌ رێگه‌ی كۆمیدیایی ره‌شه‌وه‌  ئامانجه‌كانی ده‌پێكێ. دۆناڵد تره‌مپ دژیان ده‌وه‌ستێته‌وه‌ و ده‌یه‌وی ئه‌م درامایه‌ رابگرێت، به‌ڵام له‌ وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپدا له‌ یه‌كێك له‌ زنجیره‌كاندا باسی ئه‌و ململانێیه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات، له‌و دیمه‌نه‌دا پیته‌ر له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ونه‌ شه‌ڕێكی زۆر قورسی ده‌سته‌و یه‌خه‌، كه‌ تره‌مپ ده‌یه‌وی ده‌ستدرێژی بكاته‌ سه‌ر میگ كچی پیته‌ر، دواتر پیته‌ر زۆر به‌ گاڵته‌جاڕییه‌وه‌ شه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، وه‌ك په‌یامێك بۆ تره‌مپ كه‌ پێی بڵی كه‌ تۆ سه‌رۆكی وڵاتێكی و ئێمه‌ش كارتۆنێكین به‌رامبه‌ر به‌ ئێمه‌ وه‌ستاوی، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و شكاندنی هه‌یبه‌ت و كه‌سایه‌تی تره‌مپ. 
ئه‌م درامایه‌ ده‌ست بۆ هه‌موو كونج و كه‌له‌به‌ره‌كانی ئه‌مریكا ده‌بات، وه‌ك نیشاندانی راستی به‌ كۆمه‌ڵگه‌ و ئاگابوون له‌ هه‌لومه‌رجه‌كان و گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌ بۆ تێگه‌شتن به‌ ئاسانی، ئه‌مانه‌ چونكه‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دژ به‌ دینن، به‌ڵام له‌ نێو ئه‌نیمه‌یشنه‌كه‌دا پیته‌ر و لۆورێس دیندارن، له‌ بۆنه‌ ئاینییه‌كان به‌ژداری ده‌كه‌ن، لێره‌دا چۆن دژ به‌ ئاین ده‌وه‌ستنه‌وه‌، كاتێك باسی بابه‌تێكی زانستی ده‌كه‌ن زۆر ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر ره‌خنه‌گرتن له‌ ئاین، چونكه‌ وا نیشانی ده‌ده‌ن ئاینه‌كان بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان زانست ده‌شێوێنن، زۆربه‌ی ره‌خنه‌كانیان له‌سه‌ر ئاینی مه‌سیحییه‌، به‌ڵام له‌ یه‌كێك له‌ دیمه‌نه‌كان پیته‌ر ده‌بێته‌ موسڵمان، دواتر ده‌بێته‌ تێرۆرست و هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی پردی كه‌وهۆك ده‌دات، ئه‌وه‌ش ره‌خنه‌یه‌كه‌ له‌ ئاینی موسڵمان ده‌گیرێت، وا نیشانی ده‌دات موسڵمانان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن دا نین و نایانه‌وی پێشكه‌وتن رووبدات له‌پێناوی مانه‌وه‌ی ئاینه‌كه‌یان، به‌جۆرێك باسی ئاینی جوله‌كه‌ ده‌كات كه‌ ره‌زیل و پاره‌ په‌رست و بێده‌سه‌ڵاتن، گاڵته‌ به‌ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌ن، وه‌ك ئیتالییه‌كان هه‌میشه‌ خه‌ریكی بوونه‌ مافیاین، به‌ریتانیه‌كان ده‌مو ددانیان ناڕێكه‌ و به‌س خه‌ریكی چا خواردنه‌وه‌ن و وڵاتێكی داگیركه‌رن، باس له‌ ئێرله‌ندییه‌كان ده‌كات كه‌ هه‌میشه‌ سه‌رخۆش و خه‌واڵوون. 
ئه‌م گرووپه‌ به‌ گشتی پاڵپشتی له‌ كاپیتاڵیزم  و به‌شێوه‌یه‌كی نا ئاشكراش پاڵپشتی له‌ بیرۆكه‌ی كۆمۆنیزم ده‌كه‌ن، لایه‌نه‌ خراپه‌كه‌ی ئه‌م درامایه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌كارهێنانی وشه‌ی نه‌شیاوی زۆر تێدایه‌ و بێرێزیه‌كی ئیگجار زۆر له‌ خۆده‌گرێت كه‌ ده‌كرێت كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی تاك. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان