جمانه‌حداد
ئا: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
2-2 کۆتایی
هه‌ندێك شت هه‌یه نووسه‌ران پێیان خۆشه بیڵێن و هه‌ندێك شتیش هه‌یه به زۆر ده‌یڵێن بێشه‌ی تۆی پرسیاركه‌ر له دۆققخی دووهه‌مدایه، لێره‌دا خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و بزوێنه‌ره بدۆزیته‌وه كه دیداره‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌ی شیاو به‌رێت مه‌به‌ستم ئاراسته‌ی شیاوه بۆ هه‌ردووكتان،پێویسته زیره‌ك بیت به‌بێ نیشاندانی زانیارییه‌كانت، سوپرایز بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت به‌بێ خۆبادان، هاروهاجی بكه‌یت به‌بێ داواكاری، به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ئیستیفزاز بكه‌یت به بێ مه‌راییكردن، لووت بخه‌یته ناو هه‌موو شته‌كانه‌وه به‌بێ خۆ به‌زیره‌ك زانین، زۆری لێ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بێ ئابڕوویی بنوێنیت، رووتی بكه‌یته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بێ ره‌وشتی بنوێنیت.
دیدار جۆرێكه له جۆره‌كانی راوكردن
پێویسته ده‌رفه‌ت به‌و نووسه‌رانه بده‌یت ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ت بۆ بنیات بنێن كه خۆیان دایانهێناوه و ئه‌فراندوویانه له‌سه‌ر خۆیان دواتر تۆ زۆر به ره‌وشته‌وه ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌یان بۆ داڕمێنه، چونكه ئه‌م كاره وه‌كو گه‌مه‌ی راونان و دووباره‌كردنه‌وه و به‌ركه‌وتنی رێگایه‌كی پڕ له نادیاری و به‌رز و نزمی و دڕكه له شه‌وه‌زه‌نگدا و به‌مه‌ش دیدار جۆرێكه له جۆره‌كانی راوكردن.
له پۆڵ ئۆسته‌ره‌وه فێری ئه‌وه بووم چۆن نووسین ده‌بێته شوناس
هه‌روه‌ها دیدار گوێگرتن و فێربوونه به تایبه‌تی و چه‌ند وانه‌یه‌كه ده‌ستكه‌وتی زۆر گرنگ و بێبایه‌خیشی لێ به ده‌ستده‌هێنین، به‌م شێوه‌یه ده‌رئه‌نجامی بازدانم بۆ ناو مێشكی نووسه‌ران و ژیانیان و له ئه‌نجامی چوونم بۆ ناو ماڵه‌كانیان و نووسینگه‌كانیان ئه‌و هه‌له‌م بۆ ره‌خسا كه چه‌ند ورده‌كارییه‌كی جه‌وهه‌ری و زۆر تایبه‌تیان له‌سه‌ر بزانم كه هه‌ندێكیانم گێڕایه‌وه و ئه‌وانه‌شیان كه ناگێڕدرێنه‌وه له نێو مێشكی خۆمدا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی چێژ و پلان پاراستووه. له پۆڵ ئۆسته‌ره‌وه فێری ئه‌وه بووم چۆن نووسین ده‌بێته شوناس و له ئه‌مبێرتۆ ئیكۆوه فێری چاوچنۆكی له فێربوون و به‌رفراوانی ئاسۆ بووم و له پیته‌ر هاندكه‌وه فێری سووده‌كانی پاشه‌كشه‌كردن له ژیانی گشتییه‌وه بووم و له پاولۆ كۆیلۆ وه فێری سوور بوون له‌سه‌ر خه‌ونه‌كانم بووم ته‌نانه‌ت كاتێك كه باوه‌ڕیشیان پێناكه‌ین و له ماریۆ بارگاس یۆساوه فێری خاوه‌ندارێتی عه‌فه‌ویانه‌ی رۆشنبیری بووم له خۆسێ ساراماگۆوه فێری یاسای دانیشتنی پیرۆز بووم و له ئیف بۆنفواوه فێری ته‌وازوع و ساده‌یی و به‌زه‌یی بووم و له ئه‌نتۆنیۆ تابوكییه‌وه فێری باوه‌ڕدارێتی كه‌لله‌ره‌قانه به رێكه‌وت بووم و له نه‌دیم گۆرسیله‌وه فێری گه‌رمی هه‌ستی مرۆڤانه بووم و له ئه‌لفریده یه‌لینیكه‌وه فێری توندڕه‌وی له راستگۆییدا بووم و له مانوێل فاسكیسه مۆنتالبانه‌وه فێری عه‌شقی ژیانی ئه‌بیقۆریانه بووم و له ریتا دۆفه‌وه فێری واتای خود بونیاتنانی پله به پله بووم و له تاهیر بن جه‌لونه‌وه فێری شه‌فافیه‌ت و ده‌ستگرتنه‌وه بووم و به‌مه‌ش دیدار په‌ڕینه‌وه‌یه‌كی سووكی رۆحێكه له ناو رۆحێكدا.
دیدار پیشه‌یه
دواجار دیدار پیشه‌یه كاتێك داده‌نیشیت بۆ نووسین چیرۆكی دیداره‌كه بنووسه، چونكه هه‌موو دیدارێك سه‌ركێشییه‌ك و گه‌شتێك و حیكایه‌تێكه و قۆناغی پڕكردنه‌وه و نووسین قۆناغی چوونه نێو چێشتخانه‌ی ئاماده‌كردنه‌وه‌یه و گرنگی ئه‌م قۆناغه‌ش له قۆناغه‌كانی پێشوو كه‌متر نییه. هه‌میشه دیداره ئه‌ده‌بییه‌كانمم به پاشكۆی نووسینه شیعری و رۆژنامه‌وانییه‌كانی دیكه‌م هه‌ژمار كردووه یاخود وه‌كو خاڵێكی به‌ریه‌ككه‌وتن كه ئه‌ده‌ب و رۆژنامه‌وانی تێیدا به یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه به شێوه‌یه‌كی گونجاو و راقییانه. كه نه هیچ كه‌سێك فه‌لسه‌فه به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌دا لێده‌دات و خۆی به زل بزانێت و نه ئه‌وی تریش له ئاستی ئه‌م دێنێته خوارێ و بێ بایه‌خی ده‌كات.
پرسیاره ناداپه‌روه‌ره‌كان
هه‌روه‌ها هه‌موو جارێك ره‌چاوی به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندییه ئه‌ده‌بی و مرۆڤایه‌تییه‌كانم كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسه‌رانه‌دا له دوای كۆتایهاتنی دیداره‌كه و بوونیانم كردووه به به‌شێك له پێكهاته‌ی ژیانی رۆشنبیری ناوخۆمان بۆ نموونه هه‌ندێكیان به‌شداریان له لاپه‌ڕه‌ی رۆشنبیری رۆژنامه‌ی «ئه‌لنه‌هار» دا كرد و رازی بوون به بانگهێشته‌كانمان بۆ نووسین تێیدا و زۆربه‌یان بوون به هاوڕێی ئازیز و تا ئێستاش په‌یوه‌ندیمان هه‌ر به‌رده‌وامه و هه‌ندێك كات خه‌ڵكی لێم ده‌پرسن كامیان له‌نێو ئه‌و نووسه‌رانه‌دا نووسه‌ری خوازیاری دڵمه؟ تۆ بڵێی ئه‌م پرسیاره دادپه‌روه‌رانه بێت؟ پرسیارێكی نادادپه‌روه‌رانه‌ی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه «بۆچی به دیاریكراوی دیدار له‌گه‌ڵ نووسه‌ره بیانییه‌كاندا ده‌كه‌یت؟ ئایا نووسه‌ره عه‌ره‌به‌كانت به دڵ نییه؟»به‌چی وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه؟ زۆر به سانایی مه‌سه‌له‌كه بریتییه له ئاره‌زووم بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی ده‌ریاكه و چوونه بۆ ئه‌وبه‌ره دووره‌كه و دۆزینه‌وه و زانینی. ئاره‌زووی منه له دیالۆگدا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه میدیای عه‌ره‌بی له‌وه‌وپێش راسته‌وخۆ دیالۆگی له‌گه‌ڵ نه‌كردوون، مه‌سه‌له‌كه مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژادنی كێڵگه‌یه‌كی موگناتیسی جیاوازه و به‌رده‌وامبوونه له رۆیشتن به‌و ئاراسته‌یدا نه زۆرتر و نه‌كه‌متر.
هه‌روه‌ها وشه‌كانی سوپاس پێویسته ئاراسته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری رۆژنامه‌ی «ئه‌لنه‌هار» به‌ڕێز غه‌سان توینی بكه‌م كه له رووی مادی و له‌وه‌ش گرنگتر له رووی مه‌عنه‌وییه‌وه پشتگیری سازدانی ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه‌ی كرد هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ر هه‌ڵدانی یه‌كه‌مین بیرۆكه‌یه‌وه له سه‌رده‌مێكدا كه زۆر به ده‌گمه‌ن كه‌ناڵێكی میدیایی له ره‌نجی خۆی و پاره‌ی خۆی سه‌رف ده‌كات بۆ سازدانی ئه‌م جۆره له دیدارانه كه خاڵییه له جۆره‌كانی سه‌رنجڕاكێشان و ئابڕووبردن و بۆ فرۆشتن نییه.
به‌ڵێ، پێویسته دان به‌وه‌دا بنێم به‌خت یاوه‌رم بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌ماعكار بووم و خواستی زیاترم هه‌بوو له‌وانه‌یه پێتانوابێت وڕێنه ده‌كه‌م به‌ڵام هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه ئاخۆ رۆژێك سه‌ركه‌وتوو ده‌بم له دیالۆگ له‌گه‌ڵ فرانز كافكادا؟ ئه‌ی رینێ شاریان، ئه‌ناییس نینیان، ڤیكتۆر هۆگۆ؟ تۆ بڵێت بتوانم له پۆڵ تسیلان بپرسم بۆ چی خۆی فڕێ دایه ناو(ده‌ریای سینه‌وه؟ ئه‌ی سیلڤیا پلاس بۆچی به‌رگه‌ی ئازاره ترسناكه‌كه‌ی نه‌گرت؟ ئه‌ی دۆستۆیڤسكی كێیه ئه‌و قومارچییه نا ئاشكرایه‌ی كه تا ئه‌و راده‌یه له‌و ده‌چێت؟ له ئاراگۆن بپرسم چۆن چاوه‌كانی ئیڵسا ده‌دره‌وشێته‌وه له دوای سێكس؟ له‌پیسوا بپرسم بیری له چی ده‌كرده‌وه كه ئه‌و كۆبوونه‌وه جوانه‌ی دروستكرد؟ بێگومان ئه‌وانه كۆچیان كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و به هۆی ئه‌وه‌شه‌وه خه‌ونی دیدارم له گه‌ڵیاندا هه‌یه.
هه‌روه‌ها هه‌ندێكیش هه‌ن كه دیداریان له‌گه‌ڵدا نه‌كردووم له‌وانه میلان كۆندێرا كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له دوای سێهه‌مین نامه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه روون كردنه‌وه‌م بداتێ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه مێرده‌كه‌ی هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌رێنی به‌رامبه‌ر میدیای عه‌ره‌بی نییه، به‌ڵام ساڵانێكی دوور و درێژه خۆی له سازدانی دیدار دوور گرتووه و نایكات. گابریل گارسیا ماركیزیش له ساڵی 2003ه‌وه تاوه‌كو ئێستا به دوایه‌وه‌م هه‌روه‌ها كارلۆس فۆینتسیش به شێوه‌یه‌كی سه‌رپێی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ چاوپێكه‌وتن، به‌ڵام به به‌رده‌وامی دوای ده‌خات، داریۆفۆ ته‌نها به نه‌خێرێكی وشك و بڕنگه‌ره‌وه وه‌ڵامی دامه‌وه هه‌روه‌ها سه‌لمان روشدی هه‌رگیز نه‌چووه ژێرباری چاوپێكه‌وتنه‌وه وێڕای ته‌داخولكردنی پۆڵ ئۆسته‌ری هاوڕێی له‌به‌ر من ... و هتد. ئه‌وان وتیان نه‌خێر، به‌ڵام من هه‌رگیز نائۆمێد نابم و به كورتی پێتان ده‌ڵێم زۆرترم له‌لایه. بۆیه پێشبینی هه‌وڵی دیكه بن.
*ئه‌م بابه‌ته پێشه‌كی كتێبی صحبه لصوص النار
سه‌رچاوه:
كتێبی «صحبه لصوص النار»