و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عی
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه گه‌شبینی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت، له‌م ساڵ و ساڵی داهاتووشدا، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌ر به گوێره‌ی راپۆرتێكی دیكه‌ی ئه‌و ئاژانسه، نیگه‌رانی له پاشه‌كشه‌ی ئابووری، باڵی به‌سه‌ر جیهاندا كێشاوه.
له راپۆرتی مانگی تشرینی دووه‌می ئاژانسه‌كه‌دا هاتووه خواست له‌سه‌ر نه‌وت له‌م ساڵدا به رێژه‌یه‌كی كه‌م زیادیكردووه، واته خواستی رۆژانه له‌سه‌ر نه‌وت له 2.3 ملیۆن به‌رمیله‌وه به‌رزبۆته‌وه بۆ 2.4 به‌رمیل، به‌مه‌ش كۆی گشتی خواست له ساڵه‌كه‌دا 102 ملیۆن به‌رمیل زیادیكردووه به‌راورد به ساڵی رابردوو. له هه‌مان كاتدا ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه پێشبینی ده‌كات بۆ ساڵی داهاتوو، واته 2024، خواستی رۆژانه له‌سه‌ر نه‌وتی ره‌ش 102.9 ملیۆن به‌رمیل زیاد بكات.
ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت، له‌سه‌ر ئاستی جیهانه، به‌ڵام له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه ده‌گۆڕێت، بۆ نموونه خواستی چین له‌سه‌ر نه‌وت ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه و گه‌یشتۆته 17.1 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست بكات له ساڵی داهاتوودا.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵدا به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی جیهان 320 هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته 102 ملیۆن به‌رمیل، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌م زیادبوونه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت، له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك پڵه‌س بووه، به تایبه‌تیش له ئه‌مریكا و به‌رازیل رێژه‌كه زیادیكردووه.
له‌و نێوانه‌دا به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مریكا به راده‌یه‌ك زیادیكردووه، كه پێشتر به خۆیه‌وه نه‌دیوه، ته‌نیا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه‌دا به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مریكا گه‌یشتۆته 13.2 ملیۆن به‌رمیل، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه. ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه، پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه، له ساڵی 2024یشدا وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك پڵه‌س پێشه‌نگ بن له زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وتدا.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وتدا، ئاستی نه‌وتی خاوی عه‌مباركراو له چاره‌كی سێیه‌می ئه‌م ساڵدا 141.4 ملیۆن به‌رمیل كه‌میكردووه. سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی رووداوه‌كانی غه‌زه‌ش له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه جه‌ختیكرده‌وه، كه تا ئێستا هیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپی ئه‌و شه‌ڕه له‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وت به گشتی ده‌رنه‌كه‌وتووه.
سه‌رچاوه:
سی ان ان الاقتصادیة