شەحن و کلیل و توێکڵی پرتەقاڵ، سەیرترین ئەو شتانەی لە جەستەی نەخۆشدا دۆزراوەتەوە

05:59 - 2023-11-16
هەمەرەنگ
306 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راپۆرتێک کە لەلایەن  سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر شتی جیاواز لە جەستەی نەخۆشدا دەدۆزرێتەوە.

بەپێی راپۆرتەکە بەشێک لەو شتانەی لە لووتی نەخۆشدا بوون بریتی بوون لە موگناتیسی بچووک و برنج  و خشڵ و زێڕ و توێکڵی پرتەقاڵ و گوڵ و گڵۆپی لیدی بچووک

هاوکات لە گوێیەکانیشدا قۆپچە و کلێنکسی تەڕ و مێرووی جۆراوجۆر و شەحن و قەڵەم دۆزراوەتەوە.


ئەو شتانەشی کە لە دەمەوە قووت دراوە پێکهاتوون لە چەقۆ و یاریی  و کەلوپەلی سەرمێزی ئۆفیس و کاغەزی ئەلەمنیۆم و قردێلە و کلیل.

سەرچاوە: فۆکس نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان