پێنج دادوەری باڵای دادگای باڵای بەریتانیا لەسەر دۆسێی ناردنی کۆچەران لە بەریتانیاوە بۆ رەواندا کۆبوونەوە و بە یاسا نووسراو و فەرمییەکانی ئەو وڵاتەدا هەڵیانسەنگاند.
لە ئاکامدا ئەو پێنج دادوەرە بە تێكڕای دەنگ، بڕیاریاندا پڕۆسەی ناردنی کۆچەران بۆ رەواندا نایاساییە و لەگەڵ یاسا کارپێکراوەکانی بەریتانیادا ناگونجێت و پێویستە هەڵوەشێتەوە.
هاوکات سەرۆکایەتی دادگای باڵای بەریتانیا رایگەیاند: ئەوان لە بڕیارەکانیاندا پشت بە یاسا دەبەستن و بڕیارەکانیان ناسیاسییە.
سەرچاوە: euronews