حکومەتی ئەڵمانیا لەپێناو پڕکردنەوەی دەستی کار و کورتهێنان لە کرێکار و کارمەندی پسپۆڕ، یاسای کۆچی وڵاتەکەی گۆڕی.
هەر لەو چوارچێوەیەدا یاسای کۆچی نوێی ئەڵمانیا دەرفەت بۆ کەسانی پسپۆڕ دەڕەخسێنێت تاکو بە خەرجییەکی کەمەوە و بە رێگەیەکی سەلامەت، بگەنە ئەڵمانیا. بۆ ئەو مەبەستە حکومەتی ئەڵمانیا چەند ناوەندێکی راوێژکاری لە جیهاندا دەکاتەوە.
حکومەتی ئەڵمانیا پێویستی بە ملیۆنێک و 73 هەزار دەستی کار هەیە، سەرەڕای زۆری رێژەی کۆچەر لەو وڵاتەدا، تاکو ئێستا لە حەوت کۆچەر تەنیا یەک کەسیان هەڵی کاری پسپۆڕی بۆ رەخساوە.
سەرچاوە: DW