دکتۆر ئەحمەد کەرکوکی کاندیدی ژمارە ٢ ی لیستی ١٤٢ ی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای کەرکوک رایگەیاند: راستە هەمووان باس لە پرۆسەی ئاشتی و پێکەوەژیان دەکەنەوە، بەڵام ئەو سەردەمە بەسەرچووە ئاشتی و پێکەوەژیان لەسەر حسابی پێکهاتەیەکی رەسەنی وەک کورد بێت.
هەروەها وتیشی ئێستا نادادی و تەعریب و پێشێلکردنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لە کەرکوک گەیشتووەتە دۆخێکی ترسناک. بە جۆرێک لە زانکۆی کەرکوک مامۆستایان و کارمەندان ناوێرن بە کوردی قسە بکەن. ئاماژەی بەوەشکرد ئەوە جێی قبووڵ نییە و پێویستە بگۆڕدرێت.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، لیستی ١٤٢ ی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، هاوسەنگی بۆ پرۆسەی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی دەگێڕێتەوە و نەتەوەیەک ناکاتە قوربانی نەتەوەیەکی تر.
سەرچاوە: Kurdsat