ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا گوزارشت لە هەموو پێکھاتەکان دەکات بەبێ جیاوازی

09:23 - 2023-11-18
عیراق
226 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی دیدار و سەردانە مەیدانییەکانی بۆ لای چین و توێژەکانی نەینەوا بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانیی خەڵکی نەینەوا،  ئەمڕۆ شەممە 18ی تشرینی دووەمی 2023 هەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا،  سەرۆکی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا، بە ھاوڕێیەتی خاتوو ئەحلام کاکەیی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی سەوز و  ژمارەیەكی زۆری هەڤاڵانی مەڵبەند، سەردانی ناحیەی نەمرودی کرد لە پارێزگای نەینەوا و چاویکەوت بە خزمانی عەشیرەتی جبور.

لە کۆبونەوەیەکی فراواندا کە سەرۆکی هۆز و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و پیاوماقوڵانی خزمانی جبور و ھەڤاڵ ئەحمەد رەشید، کاندیدی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا  ئامادەیبوون، پێشوازیکران و لە وتەکدا هەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا رۆڵی خزمانی جبوری لە خەبات و قوربانیدان  و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ھاوکاری خەڵکی شارەکە بەرزنرخاند. و رایگەیاند، ھاوپەیمانییەکەمان گوزارشت لە ھەموو پێکھاتە و نەتەوە جیاوازەکانی نەینەوا دەکات بەبێ جیاوازی، خزمەتکردنی شاری نەینەوا بە ئەرکی خۆمان دەزانین.

لای خۆشیانەوە خزمانی جبور ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی یەکێتیان  کرد و رایانگەیاند؛ وەک هەمیشە لە خزمەتی رێبازەکەی سەرۆک مام جەلالدا دەبن و یەکێتی بەحزبی خۆیان دەزانن، پشتگیری و پشتیوانی خۆشیان بۆ لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا و کاندیدەکانی دووپاتکردەوە.
ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا، سەرۆکی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا لە کۆمیتەی حەمدانیە چاویکەوت بە ژمارەیەك کادری یەکێتی لە دەڤەرەکە و رایگەیاند، پێویستە بەجۆش و خرۆشێکی زۆرەوە کار بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەلکی نەینەوا بکەین و زۆرترین دەنگی شارەکە بەدەستبھێنین. دواتریش سەردانی شوێنەوارە مێژووییەکانی ناحیەی نەمرودیان کرد و لە لایەن بەرێوبەری گشتی شوێنەواری شارەکە پێشوازیکران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان