نوێنەری پێکهاتەکان لەناو لیستەکانی یەکێتیدا پڕۆژەی خۆیان دەبێت

10:25 - 2023-11-19
عیراق
323 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد جاسم کاکەیی، کاندیدی ژمارە ٢٠ لە لیستی اتحاد اهل نینوی رایگەیاند: لیستەکەیان بە بەشداری کارای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، نوێنەری سەرجەم پێکهاتە و  کەمینە ئاینی و نەتەوەییەکانی کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی نوێنەرایەتیان بکەن لە ئەنجومەنی پارێزگادا.
هەروەها وتیشی، بە پێچەوانەی هەندێک لایەنەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەنگی پێکهاتەکان بۆ بەرژەوەندی خودی پێکهاتەکان بەکاردەهێنرێت.
هاوکات وتیشی، وەک هەڵوێستێکی دیموکراتیانە، لیستی ئیتیحاد ئەهل نەینەوا پڕۆژەی گشتی تایبەت بە خۆی هەیە و کاندیدەکانیش کە نوێنەری پێکهاتەکانن، پڕۆژەی خۆیان هەیە.

سەرچاوە: GKsat

بابەتە پەیوەندیدارەکان