نرخی هەڵاوسان لە ئەوروپا دابەزی

10:30 - 2023-11-19
جیهان
284 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای ئاڵۆزییە سیاسییەکان و ناسەقامگیری ئابووری بەڵام نرخی هەڵاوسان لە ناوچەی یۆریۆ بۆ خوار 3٪ دابەزی.
تەنیا لە ئەڵمانیا، کە وڵاتێکی ناوچەی یۆریۆیە، نرخی هەڵاوسان گەیشتووەتە سەری 3٪ و ئەوەش وەک دۆخێکی نالەبار ناسێنرا.
هاوکات حکومەتی ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەوروپا هەوڵەکانیان بۆ دابەزاندنی نرخی هەڵاوسان لەو وڵاتە خستووەتەگەڕ.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بە هۆی ئاڵۆزییە سیاسییەکانی نێوان روسیا و وڵاتانی ئەوروپا، قەبارەی بازرگانی نێوانیان بە رێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. بەو هۆیەوە ساڵی پار رێژەی هەڵاوسانی بەرز تۆمار کرا.

سەرچاوە: DW

بابەتە پەیوەندیدارەکان