زانیار جەوهەر
خانەقین شارێكی كوردنشینی كەلهوڕی زارە و لە رووی سیاسییەوە لە هەموو وێستەگاندا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوەندارێتی كردووە، خۆی بە خاوەن و خزمەتكاری راستەقینەی خەڵك و جەماوەرەكەی زانیووە و خانەقینیش بە قەڵای سەوزی كوردایەتی ناسراو بووە.
خانەقین خاوەن هەزاران شەهیدە لە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ هەموو وێستگە خۆش و ناخۆشەكان یەكێتیی سەرمەشقی بەرگریكاری ئەم شارە كوردستانییە بووە، لە دوای پڕۆسەی ئازادیی عیراقیش هەڤاڵ مام جەلال خانەقینی بە شاری خۆڕاگری و نیشتمانپەروەریی وێناكردووە و بەشێكی گرنگ بووە لە پلان و بەرنامە و خزمەتەكانی یەكێتیی و هەڤاڵ مام جەلال.
دەنگدەرانی ئەم شارەش وەفاو پەیمان نوێكردنەوەیان بۆ یەكێتییەكەی مام بووە و لە هەموو هەڵبژاردنەكاندا دەنگی خۆیان داوە و كاندیدەكانی یەكێتییان بە بەرگریكاری راستەقینەی شارەكە زانیووە و هەڵیانبژاردوون، ماوەی چەند رۆژێكە بانگەشەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراق دەستیپێیكردووە، گڕوتینێك بە خەڵكەكەوە دیارە و خۆیان بۆ رۆژی هەڵبژارن ساز و ئامادە كردووە، چونكە هەستیان بەو مەترسی و دۆخە هەستیارەی ناوچەكە كردووە كە لە چ كەشوهەوایەكی سیاسیی تونددان، هەڵبژاردنی ئەمجارەش سەنگی مەحەكە بۆ كورد، بۆیە ئەمجارەش پەیمان نوێ دەكرێتەوە بۆ یەكێتییەكەی مام بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، چونكە تاكە حزبە كە نوێنەرەكانی بتوانن دەنگ و بەرگریكارێكی بوێربن لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە و لیستی ١٢٠ یان پێی پەسەندترە بۆ چەسپاندنی ئارامی و ئۆقرەیی لە شارەکەدا و نوێنەرەكانی یەكێتیی دەبنە خزمەتكاری سەرسەختی خەڵكی خانەقینی خۆڕاگر و كوردستانیبوونی شارەكە دەپارێزن، بۆیە لە ئێستاوە پەیمان نوێ دەكەینەوە و بەڵێن دەدەین بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی كە سەركەوتنی گەورە بەڕێوەیە و رۆژی دەنگدان دەكەینە كەرنەڤاڵی سەركەوتن و بە دەنگەكانمان خانەقین لە هەموو بەڵایەكی سیاسی نالەبار دەپارێزین و رەسەنایەتی و کوردستانیبوونی شارەكە بە یەکجاریی دەچەسپێنین.