گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی ئیداری پارێزگای سلێمانیدا دەكرێت

11:36 - 2023-11-20
کوردستان
127 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ بە ئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، عەتا محەمەد نوێنەری جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، دوابەدوای فەرمانی وەزاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەپێی دەسەڵاتەكانی پارێزگار، گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی ئیداری پارێزگای سلێمانیدا كرا.
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی بەوەكالەت بە PUKMEDIA ی راگەیاند: لەپێناوی خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان و نوێبوونەوەی ئیدارەكان كە پێویستییەكی هەمیشەیی بەڕێوەبردنە، بڕیاردرا پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی بەوەكالەت پڕبكرێتەوە و هەروەها ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی قائیمقامی شارباژێڕ و بەڕێوەبەری ناحیەكانی بەكرەجۆ و سیوەیل بكرێت.
لە گۆڕانكارییەكاندا شاهۆ عوسمان كەریم كە پێشتر قائیمقامی قەزای شارباژێڕ بوو، بە جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی بەوەكالەت دانرا، هەروەها عوسمان ئەنوەر محەمەد كە پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی بەكرەجۆ بوو، بە قائیمقامی قەزای شارباژێڕ بەوەكالەت دانرا، هەر لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكاندا رەفعەت فاتیح رەشید كە پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی باسنێ بوو، بە بەڕێوەبەری ناحیەی بەكرەجۆ دانرا، هیوا محەمەد ساڵح كە پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی معەوەم بووە لە ناو پارێزگای سلێمانی، بە بەڕێوەبەری ناحیەی سیوەیل دانرا.

PUKMEDIA

بابەتە پەیوەندیدارەکان