پاشای ئامارەکان

01:55 - 2023-11-20
وەرزش
112 جار خوێندراوەتەوە


نۆڤاک جۆکۆڤیچیی سربی شەوی یەکشەممەی رابردوو جامی نیتۆی 2023ی بەرز کردەوەو لە یاریی کۆتایی ئەم پاڵەوانێتیەدا کە لە تۆرینۆی ئیتاڵیا کرا، 2-0 لە یانیک سینەری ئیتاڵی بردەوە، بردنەوەکەی جۆکۆڤیچ زۆر ئاسان بوو، شارەزایان چاوەڕوانی ئەوەیان دەکرد سینەر بتوانێت ببێتە بەربەستی بەردەم جۆکۆڤیچ و رکابەری بکات، بەڵام وا نەبوو.
ئەم سەرکەوتنە گرنگە مێژووی دەوڵەمەند و پڕسەروەریی ئەم یاریزانە سربییەی زیاتر درەوشاوەتر کرد بەوەی بە رێژەیەکی بەرچاو بە ئامار و سەرژمێری پێش ئەفسانەکانی وەک نادال و فێدرەر بکەوێت بەوەی بوو بە خاوەنی  جام و نازناوی (24 گراند سلام)(7 جامی نیتۆ)(40 ماستەرز)(کۆ 71 نازناو).

بابەتە پەیوەندیدارەکان