عیراق و ئازەربایجان رێكەوتننامە و یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن ئیمزادەکەن

09:44 - 2023-11-21
عیراق
596 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، لە كۆشكی سەرۆكایەتی زوگوڵبا لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان، لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ سەرۆكی ئازەربایجان كۆبۆوە و ژمارەیەك رێكەوتننامە و یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنیان ئیمزاكرد.
لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك كۆمار، جەختیكردەوە كە عیراق تەئكید لە پتەوكردنی ئاستی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئازەربایجان دەكاتەوە، كە هەردوو وڵات پەیوەندیی سیاسی، مێژوویی و ئایینی پێكەوەیان دەبەستێتەوە. لەوبارەیەشەوە ژمارەیەك رێكەوتننامە و یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئیمزاكرا، كە دەرفەتی گەورە بۆ هاریكاریی ئابووری، بازرگانی، گەشتیاری، راوێژی سیاسی و كار و سەلامەتیی پیشەیی، دەڕەخسێنێت.
لەبەرامبەردا، سەرۆكی ئازەربایجان، پەرۆشیی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ عیراق لە بوارە جیاجیاكاندا دووپاتكردەوە.

# سەرۆك كۆماری عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان