بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتی و سەرۆك و سەركردەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و عیراق و نێودەوڵەتی، دوێنێ لە دهۆك، كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەڕێوەچوو.