دورگه‌ی جنۆكه، نوێترین به‌رهه‌می نووسه‌ر و شاعیر و وه‌رگێڕ محه‌مه‌د كه‌ساس بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌م كتێبه كۆبه‌ندی 28 چیرۆكی وه‌رگێڕدراوه له چیرۆكه نایاب و به‌ناوبانگه‌كانی جیهان كه پێشتر له ژماره (96)ی گۆڤاری (كتاب العربی)دا به عه‌ره‌بی بڵاوكراونه‌ته‌وه، كتێبه‌كه له دوو توێی 368 لاپه‌ڕه‌دا و به سپۆنسه‌ری خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و گه‌شتوگوزاری عیراق چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.