پەیامی سەرۆک بافڵ بۆ رۆژی شەهیدی یەکێتی

01:39 - 2023-11-21
کوردستان
271 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ بە خۆشەویستی و وەفاداریی هەمیشەییمانەوە یادی شەهیدانی یەكێتی دەكەینەوە و دروود و سڵاو بۆ دڵسۆزی و خۆڕاگری كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەنێرین.
‏‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە سیمبولی خەبات و تێكۆشان بووە لەپێناوی كوردستان و هەرواش دەمێنێتەوە، مێژووەكەمان هێندە زێڕین و درەوشاوەیە، كە هەموو رۆژەكانی ساڵ رۆژی تێكۆشان، فیداكاری و شەهیدبەخشینە لەپێناوی خاكەكەمان و هەڵدانەوەی هەر لاپەڕەیەكی رابردوو، ‏‎سەروەرییەكی حزبی شەهیدانی تێدا تۆماركراوە.
‏‎ئێمە خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكییاندا دەست لەسەر دڵ دادەنێین، بەئەمەكی و خۆڕاگریی كەسوكاری شەهیدانمان لەبیرنەكردووە و خۆمان بە قەرزاری هەموو ئەو رۆژانە دەزانین كە سەرباری رژانی خوێنی رۆڵەكانیان، یەكێتییان لە دڵیاندا هەڵگرت، ئەوان خاوەنی راستەقینەی یەكێتین و ئێمەش خزمەتكاریان.
‏‎سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدان و سەرفرازی بۆ كەسوكارە سەربەرزەكەیان

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان