سەرۆک بافڵ: کەسوکاری شەهیدان خاوەنی راستەقینەی یەکێتین

04:37 - 2023-11-21
کوردستان
543 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گۆڕستانی گردەرەشەی شاری هەولێر بەشداریکرد لە رێوڕەسمی رۆژی شەهیدی یەکێتیدا.
لە رێورەسمەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی، د. مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر، ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی و کادیران و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ئامادەیبوون سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی تاجەگوڵینەی رێزو وەفا و نەمری لەسەر مەزاری شەهیدان دانا و رایگەیاند شەهیدان شکۆ و ناسنامەی بەردەوامی خەباتی سیاسیمانن و کەسوکاری سەربەرزشیان خاوەنی راستەقینەی یەکێتین و خزمەتکردنیان بە ئەرکی خۆمانی دەزانین.

#سەروەران

بابەتە پەیوەندیدارەکان