دكتۆر سۆزان شوانی كاندیدی ژمارە (٢٤) لەسەر لیستی (١٤٢) (هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە)ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: یەكەم كارم وەرگرتنەوەی مافی نەتەوەكەم و چارەسەری كێشەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی شاری كەركوك دەبێت، هەروەها دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هەموو گەڕەكەكانی كەركوك بەشێوەیەكی دادپەروەرانە. کار دەکەین بۆ سەوزكردن و پاككردنەوەی ژینگەی كەركوك و هەوڵدان بۆ دابینكردنی هەلی كار بۆ گەنجانی سنووری پارێزگاکە.