هەواڵە رۆژنامەنووسییەکان ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە کە «جۆرج کلونی» ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان و خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار کە ئێستا تەمەنی 61 ساڵە بواری دەرهێنان ئەزموون دەکات و سەرقاڵی کارکردنە لە فیلمێکدا وەک دەرهێنەر. ئەو فیلمەی ئەم ئەستێرە جیهانییە دەرهێنەرێتی دەربارەی گروپی وەرزشی
«The Boys in The Boat» کە خاوەنی چەندین خەڵاتی ئاڵتوونین.
لەلایەکی ترەوە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە جۆرج کلونی و ئەمەل عەلەمەدین-ی ژنی بە نیازن یانەی وەرزشی بكڕن کە کێشەی دارایی هەیە و یاریزانی بەریتانی «واین رۆنی» خاوەنێتی.