سەرۆک بافڵ: ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت

08:10 - 2023-11-23
کوردستان
520 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای سەربازیی بەریتانیا بە سەرۆکایەتیی مارشاڵ سامی سامپسۆن، گەورە راوێژکاری بەرگریی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.
لە دیدارێکدا کە لیوا روکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەبوو، دۆخی گشتیی وڵات و پێشهاتە ئەمنی و هەواڵگرییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەختکرایەوە لەسەر بەردەوامی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەپێناوی پاراستنی ئاسایش و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی هەڕەشە لە سەقامگیریی وڵات دەکەن.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان و لێکەوتە ئەمنییەکانەوە، وەفدی میوانی بەرچاوڕوون کرد و رایگەیاند، هەوڵەکانی یەکێتی لەپێناوی سەقامگیریی هەرێم و عیراقدایە تاوەکو نەبێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێ سیاسییەکان، هەموو هەوڵێکیش دەدەین تاوەکو کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە چارەسەر بکرێن و ئاشتی و ئارامیی ناوچەکە پارێزراو بێت.
سەرۆک بافڵ وتیشی، ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و پێویستە هەموان بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان