سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی کردنەوەی پەناگەی (سەگی بێلانە) بڵاوکردەوە و ئاشکرای کردووە کە زەوییەك بە ڕووبەری (٥) دۆنم لە نزیك بازگەی عەربەت لە خۆرهەڵاتی سلێمانی دابینكراوە، بۆ كۆكردنەوەی ئاژەڵ و سەگی بێلانە و دوورخستنەوەیان لەناو گەڕەكەكانی شار، دوای تەواوبوونی پەناگەكەش لە 10/1/2022، كاركراوە بۆ وەرگرتنی سەگی بێلانە و نزیكەی (20) كارمەند و (3) ئۆتۆمبێل دابینكراوە، ئێستاش نووسراو كراوە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەمەبەستی دابینكردنی بودجەیەكی تایبەت.
شارەوانی سلێمانی دەڵێت،
ئەگەر سەگی بێلانە رەوانەی شارەوانی كرا، ئەوا لەگەڵ ئاژەڵە بێلانەكانی تردا، لە پەناگەی ناوبراودا كۆدەكرێنەوە. لەدوای دەركردنی بڕیاری وەرگرتنی سەگی بێلانە هەڵمەتمان دەستپێكردووە، بەڵام ئێستا بەخاوی دەڕوات بەهۆی نەبوونی پێداویستی و ستافی پێویست و بودجەی تایبەتەوە و چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتین.