کەسوکاری شەهیدان پشتیوانی لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەکەن

11:40 - 2023-11-25
عیراق
360 جار خوێندراوەتەوە

کانیاو شەهید ئاکۆ، كاندیدی ژمارە ٢٨ لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ رایگەیاند: بە هۆی پەکخستنی ئەنجومەنی پارێزگاوە دەرفەت بۆ جێگرێکی خۆسەپێنی پارێزگار رەخسێنراوە دەسەڵاتە یاساییەکان بۆ پرۆژەی نایاسایی بەکاربهێنێت.
هەروەها وتیشی لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەبیر ناکات و پرۆژەی تایبەتی بۆیان دەبێت. بەجۆرێک لە بوارەکانی خوێندن و تەندروستی و خزمەتگوزاری لەبیر ناکرێن.
هاوکات ئاماژەی بەوەشكرد، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک پێزانینێک بەرامبەر بە شەهیدان، چەند کەسوکارێکی شەهیدی لە لیستەکەیدا کاندیدکردووە. ئەوەش سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، لیستی شەهیدان و شۆڕشگێڕان و تێکۆشەرانە و کاندیدەکانی تری ئەو لیستە، دڵسۆزی شەهیدان و کەرکوکییەکانن.

سەرچاوە: Kirkuk TV

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان