تێدرۆس ئەدهانۆم بۆ بەڕێوەبەری گشتیی WHO هەڵبژێردرایەوە

08:47 - 2022-05-25
جیهان
403 جار خوێندراوەتەوە

كارل لۆترباخ وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا رایگەیاندووە: ئەندامانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس بەڕێوەبەری ئێستای رێكخراوەكەیان هەڵبژاردۆتەوە، بۆ ئەوەی  خولێكی دیكە ببێتە  بەڕێوەبەری گشتیی WHO، كە ماوەكەی پێنج ساڵە. 
هەرچەندە پڕۆسەی هەڵبژاردنەوەی تێدرۆس ئەدهانۆم بە شێوەیەكی نهێنی ‌و لە دانیشتنێكی تایبەتدا  بەڕێوەچووە، بەڵام هیچ بەربەستێك لەبەردەم هەڵبژاردنەوەیدا نەبووە، چونكە تاكە كاندیدبووە بۆ ئەو پۆستە ‌و هیچ ركابەرێكی نەبووە. 
تێدرۆس ئەدهانۆم كە خەڵكی ئەسیوپیایە، لە ساڵی 2017 دا شوێنی مارگریت چان بەڕێوەبەری پێشووی رێكخراوەكەی گرتەوە ‌و لای زۆربەی ئەندامانی WHO كەسایەتییەكی خۆشەویست ‌و خوازراوە، بە تایبەتی لای ئەفریقییەكان كە وەكو هاوڕێی خۆیان لێ دەڕوانن.

سەرچاوە/ ئاژانسەكان

بابەتە پەیوەندیدارەکان