شه‌هید عه‌زیزی پۆلیس، وه‌ك چۆن له خه‌باتی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تیدا تێكۆشه‌رێكی دیاربووه، زیندانیش قۆناغێكی دیكه‌ی تێكۆشانی ئه‌و قاره‌مانه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه، هه‌ڤاڵ (به‌كری سه‌عه‌ی ده‌لاك) كه له زیندانی به‌عسدا شه‌هید عه‌زیزی بینیوه و له گێڕانه‌وه‌كانیدا ده‌ڵێت: خۆڕاگریی و توانا‌و له خۆبوردوویی شه‌هید له باسكردن نایه‌ت، هه‌رچۆنێك بیگێڕینه‌وه، هێشتا ناتوانین هه‌قی خۆی بده‌ینێ.
ئه‌وهاوڕێیه به وردی ئاگاداری ژیانی ناوزیندانی شه‌هید عه‌زیزه و بۆمانده‌گێڕێته‌وه كاتێك شه‌هید كه‌وتۆته ده‌ستی دوژمن، ده‌ماچه‌یه‌ك و دوونارنجۆك و دوربینێكی شه‌و و زیاتر له 200 ناو و وێنه و پۆسكارتی چه‌ندین شه‌هید و پێشمه‌رگه و رێكخستنی پێگیراوه، به زۆرترین شێوه ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یانداوه، به‌ڵام زۆر خۆڕاگربووه و نكوڵی له‌و شتانه‌كردووه كردووه كه پێی گیرابوون و نهێنییه‌كانی پاراستووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: من رۆژی 15/10/1985 ده‌ستگیركرام و بردیانمه ته‌وارییه‌كه‌ی سلێمانی و ئه‌شكه‌نجه‌یاندام، دواتر به‌شیشه‌كانه‌وه به‌ستیانمه‌وه و به‌جێیانهێشتم، گوێم له ده‌نگێك بوو وتی: له‌سه‌رچی گیراوی؟ منیش وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه، چونكه ترسم هه‌بوو له‌وانه‌ی ناو زیندانیش كه سیخوڕبن، پاشان وتی: په‌ڕۆكه لێبكه‌ره‌وه منیش وه‌ك تۆ سجنم.
كه‌سه‌یرم كرد چه‌ندكه‌سێكی دیكه‌ی لێ‌بوو وه‌ك من به‌سترابوونه‌وه، دواتر هه‌رئه‌وكه‌سه وتی: ئیعترافت كردووه؟ وتم: نا، به‌ڵام وا بڕوات ئیعتراف له‌سه‌ر خۆم ده‌كه‌م، ئیتر ئه‌وكه‌سه زۆر ئامۆژگاریی كردم وره‌ی به‌رزكردمه‌وه به‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌م كێبڵ ئازاری ده‌بێت دوای ئه‌وه جه‌سته سڕده‌بێت.
ئه‌وكه‌سه‌ش عه‌زیزی پۆلیس بوو.
وتیشی: له‌وقسانه‌دابوین پیاوێكی زه‌به‌لاح (رائید ته‌های جه‌للاد) هاته‌لامان به‌شه‌هید عه‌زیزی وت: ئه‌وه قسه‌ی چی بۆده‌كه‌ی؟ شه‌هید وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، شێوازی قسه‌كه‌ی گۆڕی و جگه‌ره‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و پێشی وت: چیت ده‌وێت بۆت جێبه‌جێده‌كه‌م، ته‌نیا ئه‌وناوانه‌م پێبڵێ كه پێتگیراون، به‌ڵام شه‌هید هیچی نه‌وت و جگه‌ره‌كه‌شی وه‌رنه‌گرت، دواتر بانگی جه‌للادێكی كرد وتی: بیهێنه، كه‌مێكی پێچوو سه‌گێكیان هێنا و داوایكرد شه‌هید قسه‌یان بۆبكات، به‌ڵام شه‌هیدعه‌زیز گه‌وره‌یی و هێزی خۆی پیشانی دوژمن دایه‌وه و دیسان هیچی نه‌وت، رائید ته‌هاش سه‌گه‌كه‌ی تێبه‌ردا و په‌لاماری رانیداو پڕبه‌ده‌می گۆشتی لێكرده‌وه، عه‌زیز هیچ گوێی به‌برینه‌ی رانی نه‌داو پێی وت: من سه‌رۆكه‌كه‌ت به‌پیاو نازانم، ئینجاتۆ؟! پاش كه‌مێكی تر ئوتویه‌كی گه‌رمیان هێنا نایان به‌پشتییه‌وه هێنده‌ی رووبه‌ری ئوتووه‌كه گۆشتی پشتی سووتاند، دیسان هه‌ر هیچی نه‌وت و له‌به‌رامبه‌ردا تفێكی له‌ده‌موچاوی رائید ته‌هاكرد، دوای ئه‌وه بردیان و پاشان زانیمان كه له‌سێداره دراوه.
ئه‌وهاوڕێ زیندانییه‌ی شه‌هید ده‌شڵێت: هه‌ركه‌سێك ده‌ستگیرده‌كرا شه‌هیدعه‌زیز وره‌ی به‌رزده‌كرده‌وه و ئامۆژگاری ده‌كرد كه‌ئیعتراف نه‌كات، ته‌نانه‌ت خۆیشم ئه‌وماوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و قاره‌مانه‌دا بووم، هه‌ستم به‌زیندانیكردن نه‌كرد.
هه‌روه‌ها كه‌مالی مام عه‌لی یه‌كێكی دیكه‌یه له هاوڕێكانی زیندانی شه‌هید عه‌زیز و ئه‌ویش ئاگاداری به‌شێكی دیكه‌ی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی شه‌هیده، ئه‌وده‌ڵێت:
مانگی دوو تامانگی پێنجی ساڵی 1987 له‌گه‌ڵ شه‌هید عه‌زیز له زیندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی سلێمانی(ئه‌منه‌كۆنه‌كه) به‌یه‌كه‌وه بووین، براده‌ران ده‌مانزانی كه شه‌هید عه‌زیز كه‌لوپه‌لی زۆری پێوه گیراوه و سزاكه‌ی قورس ده‌بێت، له راستیدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌شتی واوه بگیرایا زه‌حمه‌ت بوو بیتوانیبا له‌ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه نكوڵی بكات، به‌ڵام ئه‌وقاره‌مانه زۆر چاونه‌ترسانه به‌رگری له‌خۆی ده‌كرد و ده‌یووت: به‌ڵێ من پێشمه‌رگه‌م و په‌شیماننیم، به‌ڵام ئه‌وناوانه‌ی پێم بووه راستی نین و وه‌همین، ئه‌منه‌كانیش شێت ده‌بوون، تا هیلاك ده‌بوون به‌كێبڵ لێیانده‌دا، ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌من خۆی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرد، كه‌چی نه‌مبینی و گوێم لێنه‌بوو یه‌كجاریش هاواربكات، هه‌رچه‌نده‌ش به‌شێوه پیاوێكی بچكۆله و جه‌سته‌لاوازبوو، به‌ڵام وره‌ی گه‌وره‌بوو.
ئه‌و رۆژه‌ی بردیان بۆئه‌منی عامه‌ی به‌غدا هاته‌لامان، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موومانی ماچكرد وتی: براده‌ران گه‌ردنم ئازاد بكه‌ن، ئیتر من نابیننه‌وه، ده‌برێم بۆئه‌منی عامه له‌سێداره ده‌درێم، به‌ڵام یه‌ك داوای برایانه‌م لێتان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێوه ئازادبوون بچنه‌ماڵی ئێمه به دایك و باوكم بڵێن گه‌ردنم ئازادبكه‌ن، چونكه زۆر ئازار و ناخۆشییان به‌هۆی منه‌وه چه‌شتووه.
ئه‌وه‌بوو دوای ئازاد كردنم چوومه‌ماڵیان و راسپارده‌كه‌یم به‌دایك و باوكی گه‌یاند.
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید عه‌زیز عه‌بدوڵڵا حسێن خۆشی ناسراو به عه‌زیزی پۆلیس، له دایكبووی ساڵی 1957ی خێزانێكی شۆڕشگێڕی گه‌ڕه‌كی كانێسكانی سلێمانییه، ده‌رچووی قۆناغی ناوه‌ندییه، ساڵی 1976 بۆته پۆلیس و له‌و كاته‌وه په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه و بۆته ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه، ساڵی1977 كه له‌لایه‌ن ئه‌منی سلێمانی بڕیاری گرتنی درا، خۆی ده‌ربازكردو بوو به پێشمه‌رگه له هه‌رێمی سێی ئه‌وسا.
به‌شداریی چه‌ندین نه‌به‌ردی كردووه، له‌وانه؛ كاره‌ساتی هه‌كاری و شه‌ڕه‌كانی سه‌ركردایه‌تی و زۆری دیكه، دووجار برینداربووه و ساڵی 1983 كراوه‌ته جێگری فه‌رمانده‌ی كه‌رت له تیپی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك.
مانگی 10/1985، به‌پیلانی رژێم و له‌لایه‌ن چه‌ند خۆفرۆشێكه‌وه له ناوچه‌ی شارباژێڕ ده‌ستگیركرا و رۆژی 18/11/1987، له ئه‌بوغرێب له سێداره درا.
لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌ران