پاش لابردنی تایبەتمەندی "تەچ ئای دی'" لە ڤێرژنە نوێکانی مۆبایلی ئایفۆن، ماڵپەڕی appleinsider باس لەوە دەکات کە جارێکی دیکە ئەو خزمەتگوزارییە ناگەڕێتەوە.
پاش ئەوەی کۆمپانیای ئایفۆن لە بەرهەمە نوێکانیدا، "تەچ ئای دی" لابردووە و تەنها بۆ کردنەوەی مۆبایل پەرەی بە "فەیس ئای دی" داوە، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەبوو لە داهاتوودا جارێکی دیکە "تەچ ئای دی" بگەڕێتەوە.
بەڵام شارەزایانی تەکنەلۆژی رایان گەیاندووە کە جارێکی دیکە "تەچ ئای دی" ناگەڕێتەوە بۆ ئایفۆن و کۆمپانیاکە بەیەکجاری دەستبەرداری ئەو تایبەتمەندییە بووە و دواین جاریش لە مۆبایلی iPhone SE دا بەکار هاتووە کە لەساڵی 2022 خرایە بازاڕەوە.