د.عیزەت سابیر: نەوتی سپی بە 50 هەزار دابەش دەکرێت

09:33 - 2023-11-27
عیراق
152 جار خوێندراوەتەوە

د.عیزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، لە مانگی داهاتووەوە نەوتی سپی بە 50 هەزار دابەش دەکرێت.
د.عیزەت سابیر لەوبارەیەوە رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ وەزیری نەوت و بەرپرسانی  دابەشکردنی نەوت لە وەزارەتی نەوتی عیراق قسەی کردووە و پێی راگەیاندوون کە ناکرێت نرخی نەوت لە خوارووی عیراق بە 30 هەزار بێت و لە هەرێمی کوردستان بە 100 هەزار دینار بێت و داوامانکرد کە نرخەکە کەمبکرێتەوە".
د.عیزەت سابیر وتیشی، "بەخۆشحاڵییەوە لەسەر پێشنیازەکانی ئێمە، ئەنجومەنی باڵای ئابووری حکومەتی عیراق پەسەندی کردووە کە نەوتی سپی لە هەرێم بە 50 هەزار دابەش بکرێت. بڕیارە لە  1ی کانوونی دووەمەوە دابەشکردنی نەوت بەو نرخە دەستپێبکات".


سەرچاوە: Kurdsat News

بابەتە پەیوەندیدارەکان