هێز و ئیرادە لە لیستی ١٤٢ دا

11:23 - 2023-11-29
دووتوێ
1936 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد سەید گوڵ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمجارەیان بە دروشمێکی زۆر جیاواز و مانادار هەڵمەتی هەڵبژاردنی لە کەرکوک دەستپێکرد، دروشمێک کە لە ناخی جەماوەری کەرکوکی تینوو بەو یەکێتییەی کە نزیکەی نیو سەدەیە لەسەر خەبات و داستانەکانی پەروەردە کراون.
یەکێتیی دوای دروشمەکانی کۆتری سپی و شنەی با، ئەمجارەیان، وەکو پڵنگ و رەشەباکەی  نێو سروودی مەشخەڵان دەگەڕێتەوە کەرکوک.  یەکێتیی ئەوە دەزانێت کە لەم قۆناغەدا کەرکوک و کەرکوکییەکان تامەزرۆی یەکێتیی هێز و یەکێتیی ئیرادەن، یەکێتییەک کە سەرجەم ئۆرگانەکانی لە سەرۆک، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەرکردایەتی، مەکتەبەکان، مەڵبەندەکان و کۆمیتەکانی خستۆتە خزمەتی هەڵمەتی هەڵبژاردن و هەموویان بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە و بە نەفەسی “کەرکوک قودسی کوردستانە”ی سەرۆک مام جەلالەوە کەرکوک و کەرکوکییەکان بەسەر دەکەنەوە.
یەکێتیی، هێزی شۆڕشی نوێی دوای نسکۆ و ئیرادەی مەفرەزە سەرەتاییەکان، بۆ گەیشتن بەم رۆژەی کە کوردستانی تێدایە کردۆتە دروشم و بە هەمان گوڕ و تینەوە دەیەوێت مژدەی سەرکەوتن بدات بە کەرکوکییەکان. یەکێتیی، ئەمجارەیان بەهێز و ئیرادەوە کۆتایی بە حوکمی سەپێندراوی کەرکوک دەهێنێت و ئەمانەتەکەی مام دەگرێتەوە دەست.
یەکێتیی، ئەمجارەیان بە هێز و ئیرادەوە دەرگا بەڕووی و ئەوانەدا دادەخات کە بازرگانی بە چارەنووسی کەرکوکییەکانەوە دەکەن و رووی راستەقینەیان ئاشکرا دەکات.
یەکێتیی، ئەمجارە بە هێز و ئیرادەیەکی یەکێتییانەوە دەیەوێت هێز و ئیرادە و سەروەری بۆ ژنان، پیاوان، گەنج و پیر و منداڵی کەرکوک بگەڕێنێتەوە.
یەکێتیی، بە هێز و ئیرادەوە داکۆکی لە مافی  کاسبکاران، جوتیاران و پیشەوەران  دەکات.
یەکێتیی، بە هێز و ئیرادەوە بەرگری لە زمانی کوردی و خوێندنی کوردی، مافی مامۆستایان و خوێندکاران دەکات.
یەکێتیی، ئەمجارەیان بە هێز و ئیرادەوە دەگەڕێتەوە و کەرکوکییەکانیش بەهێز و ئیرادەوە دەنگ دەدەن بە لیستی  ١٤٢ی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان