دادگای باڵای یەکێتیی ئەوروپا (ECJ) کە باڵاترین ناوەندی یاسایی و دادگاییە لە ئەوروپا، بڕیاری قەدەغەکردنی سەرپۆش و سەرجەم سیمبولە ئاینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکانی ئەوروپا دەرکرد.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، دادگاکە رایگەیاند: ئەو بڕیارە تەنیا بۆ سەرپۆش نییە یان تەنیا مسوڵمانان ناگرێتەوە بەڵکو سەرجەم ئاینەکان دەگرێتەوە و ئەوەش لەپێناو ئەوەیە بەڕێوەبەرایەتییەکان بە تەواوی بێ لایەن بکرێن.
بڕیارەکەی دادگای باڵای یەکێتیی ئەوروپا دوای سکاڵای ژنێکی مسوڵمان دێت لە بەلجیکا، کە داوایان لێ کردبوو وەک کارمەندەکانی تر دەست لە سیمبولە ئاینییەکان هەڵبگرێت. ئەویش لە دادگا سکاڵای تۆمارکرد و پاشان دادگا بڕیاریدا بەڕێوەبەرایەتی و دامودەزگا حکومەییەکان بەبێ لایەن بمێننەوە.
سەرچاوە: DW