جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمريکا رايگەياند، گفتووگۆکان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانەوە بەرەو ئاڕاستەيەکی دروست هەنگاو دەنێن و ئێران دەتوانێت وێستگەی ئەتۆمیی هەبێت، بەڵام ناتوانێت پيتاندنی يۆرانيۆم بگەيەنێتە ئاستێک، کە چەکی ئەتۆمیی پێ دروستبکات.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، ئێمە زۆر دڵخۆش بووین کە ئێرانییەکان وەڵامی هەندێک لەو خاڵانەیان داوەتەوە کە ئێمە باسمان کردووە سوپاسی نێوەندگيرەکان دەکەين رۆڵێکی زۆر ئەرێنييان گێڕاوە.