سازدانی: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
دانا ره‌ئووف یه‌كێكه له‌و شانۆكارانه‌ی هه‌م خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می شانۆییه و هه‌م وه‌ك ره‌خنه‌گر و شاره‌زای بواره‌كه ساڵانێكه وتار و بابه‌تی ره‌خنه‌یی له‌باره‌ی شانۆ و شانۆی كوردییه‌وه ده‌نووسێ. له‌م دیداره‌دا سه‌باره‌ت به شانۆگه‌ری لێكترازان، ده‌دوێت و كه ده‌قێكی شانۆیی ئه‌م شانۆكاره‌یه، له‌باره‌ی چۆنێتی كاره‌كانییه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمانی داوه‌ته‌وه.
2-1
*وه‌كو نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌ری "لێكترازان" ده‌كرێت بۆمان روون بكه‌یته‌وه كۆی ده‌قه‌كه "لێكترازان" پێكهاته‌كه‌ی چییه و باسی چی ده‌كات؟
-لێكترازان باسی چه‌ند كێشه‌یه‌ك ده‌كات، كه به شانۆ نامۆ نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له لێكترازاندا باس كراوه، به‌درێژایی مێژوو له شانۆیی جیهانیدا به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر كراوه. ئێمه باسی كێشه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك هه‌ڵوه‌شان و لێكترازانی خێزان ده‌كه‌ین؛ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش شتێكی تازه‌نییه، به‌ڵكو هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی شانۆی گریكییه‌وه تاكو ئێستا خێزان له چه‌قی شانۆی جیهانیدا بووه. له‌م رووه‌وه لێكترازان شانۆنامه‌یه‌كه، باسی خێزانێك ده‌كات، به‌ره‌و لێكترازان و هه‌ڵوه‌شان ده‌ڕوات، به‌ڵام ئه‌م باسكردنه له ده‌ره‌وه‌ی رێگا باوه‌كانه‌وه‌یه. ئه‌م ده‌قه له چوار به‌ش پێك هاتووه، به‌ڵام به‌شه‌كانم، به وه‌رزه‌كانی ساڵ ده‌ستنیشان كردووه. ستراكتۆری ده‌قه‌كه ته‌قلیدی نییه و زیاتر ده‌قێكی پۆستمۆدێرنیزمه. بۆ نموونه زه‌مه‌ن له‌م شانۆنامه‌یه‌دا له ئاڕاسته ئاسۆییه‌كه‌ی خۆی لایداوه و به‌شێوه‌یه‌كی جیوه‌یی رووداوه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات. ئه‌وه‌ی ده‌بێته سمیبولی ئه‌م زه‌مه‌نه پێچاوپێچه كاره‌كته‌ری (فریشته‌یه‌كه)، كه له یه‌ككاتدا زۆر به‌وردی چاودێری رووداوه‌كان ده‌كات و شایه‌تحاڵ و به‌شداریشه له‌و رووداوانه‌دا. بۆیه، له‌گه‌ڵ ره‌وتی زه‌مه‌نه‌كه، له كوڕێكی گه‌نجه‌وه ده‌بێته پیاوێكی پیر، به‌ڵام كاره‌كته‌ره‌كانی تر هیچ گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌ردا نایه‌ت. ئه‌م فریشته‌یه له سه‌ره‌تای شانۆنامه‌كه‌دا ده‌بێته هاوڕێی كچێك، كه كچی خێزانه‌كه‌یه و له زۆر كێشه‌دا ئاڵاوه: له سه‌رێكه‌وه، دایكی له‌گه‌ڵ پیاوێكی تر له په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری ئاڵۆزدایه و ئه‌م په‌یوه‌ندییه، وه‌كو خه‌مێكی گه‌وره، به‌ره‌به‌ره باوكه‌كه به‌ره‌و مه‌رگ ده‌بات و دواجار دایكه‌كه‌ش به‌م په‌یوه‌ندییه ئاسووده نابێت. له سه‌رێكی تریشه‌وه كچه‌كه، خۆیشی، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ شاعیرێك هه‌یه، كه هیچ ئاسۆیه‌كی روونی تیادا نابینێت. بێجگه له‌مه‌یش، براكه‌ی، مینا خوشكه‌كه‌ی، گیرۆده‌ی خۆشه‌ویستییه‌كی ناكام و بێئه‌نجامه. له كۆتاییدا، فریشته‌كه، كه به‌هه‌موو ئه‌م شتانه ده‌زانێ، به رووت و قووتی به‌جێیان دێڵێت و ئه‌و بیرۆكه‌یه به‌رجه‌سته ده‌كات، كه "زه‌مه‌ن" هه‌موو شتێك له مرۆڤ ده‌سێنێته‌وه. من هه‌وڵمداوه، ئه‌م هه‌موو كێشه‌یه له فۆرمێكی ساكاردا به‌رجه‌سته بكه‌م و هه‌موو شته‌كان ته‌واو داماڵم. زه‌مه‌نیش، وه‌ك فریشته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، له كۆتاییدا هه‌موو شتێك له مرۆڤ ده‌سێنێته‌وه. له كۆتایی شانۆنامه‌كه‌دا، سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ له هه‌موو شتێك پاك ده‌كرێته‌وه و هیچی له‌سه‌ر نامێنێت. ئه‌وه‌ی من له‌م نمایشه‌دا به‌دوایدا گه‌ڕاوم، به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی خۆم له ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌زموونی شانۆكاره گه‌وره‌كانی دنیا، دۆزینه‌وه‌ی شانه ساكار و قووڵه‌كانی فۆرمه‌كانی شانۆیه، كه زۆر زه‌حمه‌ته شانۆكاره‌كانی ئێمه و ره‌خنه‌گره‌كانیشمان له‌وه بگه‌ن. ئه‌وه‌ی ئێمه پێشكه‌شمان كرد شتێكی ساكاری قووڵ بوو، به ئاسانی نا‌توانیت، گه‌ر ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ت نه‌بێت، بگه‌یته ئه‌و ساكارییه قووڵه‌ی ئێمه پێشكه‌شمان كرد. ئه‌م ساكارییه‌ش وه‌ك فۆرمێك بۆ نمایشه‌كه‌م هه‌ڵنه‌بژاردوه، به‌ڵكو ساكاریی ده‌بێت له خۆیه‌وه، له تێگه‌یشتن و قووڵبوونه‌وه‌وه دروست ببێت؛ لای ئێمه‌یش له قووڵبوونه‌وه‌یه‌كی زۆره‌وه ئه‌و فۆرمه دروست بوو، كه ئێوه بینیتان. ده‌بێت ئێمه له‌وه بگه‌ین، كه فۆرم ته‌نها هزر و كۆمه‌ڵێك بیروبۆچوون نییه تا به زۆر خۆی به‌سه‌ر نه‌مایشه‌كه‌دا بسه‌پێنێت، به‌ڵكو فۆرمه‌كان له دووتوێی وێنه شانۆییه‌كاندا ده‌بنه ئه‌و توخمه‌ی نه‌مایشه‌كه‌ی لێ دروست ده‌بێت و ناوه‌خن و نهێنییه‌كانی ده‌قه‌كه ئاشكرا ده‌كات و چاره‌سه‌ره‌كانیان بۆ ده‌دۆزێته‌وه. له سه‌ره‌تای پڕۆڤه‌كانماندا بوو، له پۆستێكمدا ئه‌م شته‌م به چه‌ند دێرێك روونكردبووه‌وه، كه حه‌زده‌كه‌م لێره‌یشدا دووباره‌ی بكه‌مه‌وه، چونكه بۆچوونێكی تیۆری جوانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و فۆرمه‌ی، كه باسی ده‌كه‌م و لای من له ته‌كنیك و فۆرمێكی ساكاردا به‌رجه‌سته بوو. له سه‌ره‌تادا ئێمه هیچ فۆرمێكمان نه‌بوو، ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستماندا بوو، ته‌نها ده‌قه‌كه بوو، كه ئه‌ویش پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێك رسته و وشه‌ی ناو لاپه‌ڕه‌كانی ده‌قه‌كه‌مان، بێگومان ئه‌وانیش بیرۆكه‌ی ده‌قه‌كه پێك ده‌هێنن. هه‌موو كاره‌كه‌ی ئێمه‌یش، كه رۆژانه خه‌ریكی بووین دروستكردنی فۆرمه‌كه بوو، گه‌ڕان بوو به دوای ئه‌و ساكارییه‌ی بۆم باسكردی، كه چه‌ندین شه‌و و رۆژی خایاند تا به‌ته‌واوی دۆزیمانه‌وه و ئه‌كته‌ره‌كان راهاتن له‌سه‌ری. نابێ ئه‌وه‌یشمان بیر بچێت، كه له كاتی پڕۆڤه‌كردندا پێویسته فۆرم و ناوه‌ڕۆك پێكه‌وه شی بكرێنه‌وه، هه‌ندێك جاریش هه‌ر یه‌كه‌یان به ته‌نها، هه‌ندێك جار شیكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی فۆرم، كتوپڕ ئه‌و دیده‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه، كه فۆرمه‌كه‌ی خوڵقاندووه. هه‌ندێك جاریش شیكردنه‌وه‌یه‌كی نزیك و هاوده‌می ناوه‌ڕۆك تێڕوانینێكی نوێمان سه‌باره‌ت به ریتمیش پێده‌به‌خشێت.
*دروستكردنی فریشته‌یه‌ك جیاواز له هه‌موو وێنه باو و زانراوه‌كانی فریشته و سیمبوله‌كانی له كچێكی جوان‌دا و گۆڕینی به كوڕێكی گه‌نج و دواتر پیركردنی، لای بینه‌ر و شانۆكاری ئێمه چۆن كه‌وته‌وه؟
-له زۆر كاری هونه‌ری و ئه‌ده‌بیشدا فریشته وه‌ك سیمبول به‌كار هاتووه، زۆرجار، یان ده‌توانم بڵێم هه‌میشه فریشته‌كانی نێو دنیای ئه‌ده‌ب و هونه‌ر فریادڕه‌س بوون و وه‌ك هێزێكی ئیجابی، یان ئاینی ده‌ركه‌وتوون و یارمه‌تی كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌یان داوه و له‌و كێشانه‌ی تێكه‌وتوون رزگارییان كردوون. هیچ نه‌بێ پاڵپشتێكی ده‌روونی و رۆحیی بوون و دڵنه‌وایی كاره‌كته‌ره‌كانیان كردووه. فریشته‌كه‌ی ئێمه له "لیكترازان"دا ته‌واو جیاوازه. وابزانم ئه‌مه‌یش كێشه‌ی بۆ نمایشه‌كه‌ی ئێمه دروست كردبوو، له‌و رووه‌وه‌ی زۆر كه‌س نه‌یانتوانیبوو له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیمبولانه‌ی له‌سه‌ری راهاتوون، كاره‌كته‌ری فریشته‌كه‌ی ئێمه ببینن. فریشته‌كه‌ی ئێمه، وه‌ك لای سه‌ره‌وه‌یش ئاماژه‌م بۆ كرد، هێزێكی یه‌زدانی نییه و له ئاسمانه‌وه بۆ ئێمه نه‌هاتۆته خواره‌وه، به‌ڵكو هه‌ر زۆر به ئاسانی "كات"ه، كه ئێمه له شوێنێكه‌وه ده‌بات بۆ شوێنێكی تر. كات به پێوانه واقیعییه‌كه‌ی كات نا، به‌ڵكو كات لای فریشته‌كه و له ده‌قه‌كه‌دا "جیوه‌ییه" و له گۆڕانێكی به‌رده‌وام و له ئاڵوگۆڕێكی هه‌میشه‌یدا بووه. فریشته‌كه سیمبولی كاته، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یش هه‌موو دیمه‌نه‌كانی پێكه‌وه ده‌به‌سته‌وه و رێچكه‌ی رووداوه‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌برد.
*وه‌كو زانراوه نووسینی ده‌قی شانۆیی یه‌كێكه له سه‌ختترین كاره‌كانی شانۆ، ده‌كرێت باسی بیرۆكه و دۆخ و زه‌مه‌نی نووسینی ده‌قی "لێكترازان"مان بۆ بكه‌یت؟
-بێگومان ده‌قی شانۆیی گرانترین ژانره‌كانی نووسینه، گه‌ر هێنده گران نه‌بوایه هه‌ڵبه‌ته ئێستا هێنده‌ی شاعیر و چیرۆكنووسه‌كانیش نووسه‌ری ده‌قی شانۆییشمان ده‌بوو. شانۆنامه‌ی "لێكترازان"یش له‌خۆوه دروست نه‌بووه. ده‌مێك بوو بیرم لێ ده‌كرده‌وه و به‌رده‌وام له مێشكمدا خه‌ریكی نووسینی بووم، ده‌منووسی و ده‌مكوژانه‌وه. هه‌ندێك له كاره‌كته‌ره‌كانم ده‌بینی. بۆ نموونه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌مزانی یه‌كێك له كاره‌كته‌ره‌كان فریشته‌یه‌كه، ئه‌وه‌شم ده‌زانی فریشته‌كه شتێكی جیاواز ده‌بێت، بۆ نموونه هه‌میشه كچێكی گه‌نجی جوان به دوو باڵ و جلوبه‌رگی سپییه‌وه، سیمبولی فریشته بووه. ئه‌م جۆره فریشتانه‌یش له‌نێو فیلم و رۆمان و شانۆنامه‌كانیشدا ئێجگار زۆرن و هه‌ن. من زۆر جیاواز بیرم ده‌كرده‌وه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌مزانی فریشته‌كه‌ی من كوڕێكی گه‌نجه و دوایش ده‌بێته پیاوێكی پیر، به‌ڵام نه‌مده‌زانی چۆن و به چ شێوازێك. به‌م شێوه‌یه زۆر بیرم لێكرده‌وه. دوای سێ چوار مانگ، كه ده‌ستم كرد به نووسینی ده‌قه‌كه، زۆر خێرا هات به‌ده‌سته‌وه و وابزانم به سێ یان چوار شه‌و و رۆژ هه‌موو ده‌قه‌كه‌م نووسیوه. هه‌ندێك له‌و بڕوایه‌دان، فریشته‌كه شتێكه له ئاسمانه‌وه هاتۆته خواره‌وه و سیمبولێكی دینی هه‌یه، كه ئه‌مه‌یش ته‌واو هه‌ڵه‌یه و وا نییه. فریشته‌كه سیمبولی كاته و كاتی نمایشه‌كه‌یش، یان بڵێین كاتی رووداوه‌كانی نه‌مایشه‌كه، فریشته‌كه‌یه. فریشته‌كه، كه‌سێكی بێ لایه‌نه، چاودێره به‌سه‌ر رووداوه‌كانه‌وه، له هه‌مانكاتدا، ده‌كرێت بڵێین، روویه‌كی تری شاعیره‌كه‌یشه. فریشته‌كه چه‌ندین رووی جیاوازی هه‌یه و وه‌ك چیرۆكخوانێك به‌نێو رووداوه‌كاندا تێده‌په‌ڕێت و هه‌ر له رێگای ئه‌م فریشته‌یه‌شه‌وه دیمه‌نه‌كانی نمایشه‌كه پێكه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه. لای من و له نووسینی ئه‌م ده‌قه‌دا، سه‌ره‌تا كاره‌كته‌ری فریشته‌كه دروست بوو، هه‌ر ئه‌م كاره‌كته‌ره‌یش بووه هۆی دروست بوونی كاره‌كته‌ره‌كانی تر و بزوێنه‌ری رووداوه‌كان.
دیمەنێک لە شانۆگەری لێكترازان