ره‌وه‌ز جه‌بار
گاستۆن لویس ئه‌لفرێد رۆژنامه‌نووس و رۆماننووس و نووسه‌ری چیرۆكی پۆلیسی. زیاتر به رۆمانی (فانتۆمی ئۆپێرا) ناسراوه، كه ساڵی 1910 بڵاوكراوه‌ته‌وه. گاستۆن لیرۆ ساڵی 1868 له پاریس له‌دایكبووه و ساڵی 1927 له نیس كۆچی دوایی كردووه، سه‌ره‌تا به‌كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌ستیپێكردووه، دره‌نگ ده‌ستی به نووسینی ئه‌ده‌بی كردووه. به‌هۆی كاره‌كته‌ری رۆلیتابیله‌وه ناوبانگێكی زۆری به‌ده‌ستهێناوه.
له یاساوه بۆ رۆژنامه
گاستۆن لیرۆ كوڕی دۆمینیك ئه‌لفرێد لیرۆ، به‌ڵێنده‌ری كاره گشتییه‌كان. له‌گه‌ڵ دوو برا بچووكه‌كه‌ی و خوشكه بچووكه‌كه‌ی له نۆرماندی گه‌وره‌بوون. سه‌ره‌تا خوێندكاری كۆلێژی ئیو بوو، پاشان له لیسێ دی كاین بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به پله‌ی یه‌كه‌م له ساڵی 1886 به‌ده‌ستهێناوه. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا چووه‌ته پایته‌خت و ناوی خۆی له به‌شی یاسا له پاریس تۆمار كردووه. دوای سێ ساڵ بڕوانامه‌ی یاسایی به‌ده‌ستهێناوه. یه‌كه‌م ده‌قی خه‌یاڵی خۆی به ناوی بازرگانی په‌تاته‌ی بچووك نووسیوه، ئه‌م ده‌قه كورته‌چیرۆكێك بووه له ساڵی 1887 له رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی كۆماری فه‌ره‌نسا بڵاوكرایه‌وه. ساڵی 1890 له ژووری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پاریس بووه به پارێزه‌ر. له پێناوی ژیانێكی باشتر و بژێوی ژیانی ده‌ستی به نووسین كردووه و وتاری بۆ رۆژنامه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی پاریس نووسیوه. رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی فه‌ره‌نسی لۆ ماتین كه ئه‌وكاته گرنگترین رۆژنامه‌ی پایته‌خت بووه، پێشنیازیان بۆ كردووه ستوونی یاساییان بۆ بنووسێ. لیرۆ ده‌ستبه‌رداری كاری پارێزه‌رایه‌تی ده‌بێت و به یه‌ك جاری خۆی بۆ نووسین ته‌رخان ده‌كات و ده‌بێته رۆژنامه‌نووس.
گاستۆن دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماری لێفرانك ژیانی هاوسه‌ری دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆر به خێرایی جیاده‌بنه‌وه، ئه‌مما هاوسه‌ره‌كه‌ی ره‌تی كردۆته‌وه لێی جیابێته‌وه. دوای دوو ساڵ، جین كایاتی ناسی و پێكه‌وه ژیانێكی هاوبه‌شیان دروست كرد و دوو منداڵیان بوو، پاشان ساڵی 1917 ژیانی خێزانییان دروست كرد و پاش ئه‌وه ماری لێفرانك جیابوونه‌وه‌كه‌ی
قبووڵ كرد.
ساڵی 1901پله‌ی به‌رزكرایه‌وه بۆ په‌یامنێری باڵای رۆژنامه‌ی لۆ ماتین. رۆژنامه‌نووسێكی میتۆدی و توندڕه‌وبووه و زۆرجار ده‌چووه مه‌یدانه‌كه، گه‌شتێكی بۆ فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا، مه‌غریب، ئیتالیا، سویسرا و روسیا كرد و له‌وێ بۆ ماوه‌ی دووساڵ وه‌ك په‌یامنێری تایبه‌ت مایه‌وه. پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له كاری رۆژنامه‌نووسی دووركه‌وته‌وه و ده‌ستی به نووسینی رۆمان كرد. دواتر گاستۆن ده‌ستی به نووسین رۆمان كرد. ئه‌وه‌نده چالاك بووه، هه‌ندێكجار له ساڵێكدا دوو رۆمانی بڵاو كردۆته‌وه. به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا، ده‌ستی بۆ شانۆش برد، له‌نێوان ساڵانی 1897 بۆ 1819 حه‌وت شانۆنامه‌ی بڵاوكرده‌وه. له ساڵی 1927 مردووه و له گۆڕستانێكی شاری نیس نێژراوه، كه له ساڵی 1909ه‌وه له‌وێ ده‌ژیاوه.
رۆمانه‌كانی
له ژیانیدا چه‌ند به‌رهه‌مێكی نووسیوه، له‌وانه رۆمانی فانتۆمی ئۆپێرا، ئه‌م به‌رهه‌مه وه‌ك ده‌گوترێ سه‌ره‌تا سه‌رنجی خوێنه‌ری رانه‌كێشاوه، به‌ڵام له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به یه‌كێك له شاكاره‌كانی ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسی دانراوه. رۆمانه‌كه له ساڵی 1911 وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی، له ساڵی 1925 كراوه به فیلم و له ساڵی 2004 دا جارێكی تر كراوه به فیلم، هه‌روه‌ها ئه‌ندرۆ لۆید وێبه‌ر شانۆگه‌رییه‌كی مۆسیقی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م كتێبه به‌رهه‌م هێناوه، كه به یه‌كێك له شانۆگه‌رییه سه‌ركه‌وتووه‌كان داده‌نرێت و یه‌كێكه له كۆنترین نمایشه‌كان كه تا ئێستاش له مێژووی شانۆدا نمایش ده‌كرێن. یه‌كێكی دیكه له رۆمانه‌كانی گاستۆن لیرۆ رۆمانی مه‌ته‌ڵه‌كه‌ی ژووری زه‌رد. رۆمانه‌كه چیرۆكی تاوانێكی قێزه‌ونه له شاتۆ گلاندیێر، له په‌راوێزی دارستانی سانت جێنیڤیڤ، سه‌رووی ئه‌بنای سور ئۆرگ، له شاتۆی پرۆفیسۆر ستانگه‌رسۆن كرا. رۆمانی پارفوم دی لا دام ئێن نۆئار رۆمانێكی دیكه‌ی گاستۆن لیرۆیه، له ساڵی 1908دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌م رۆمانه سێ جار كراوه به فیلم، یه‌كه‌م جار ساڵی 1931 كراوه به هه‌مان ناونیشان، فیلمی بۆنی خانم به ره‌نگی ره‌ش. ده‌رهێنانی مارسێل ل هێربیێر و رۆلاند تاوتان و هوگێت دوفلۆت و مارسێل ڤایبه‌ر رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕن. هه‌مان رۆمان له ساڵی 1949 كراوه به فیلم، ئه‌م كاره‌یان ده‌رهێنانی لویس داكنه و ئایلین بێردێر و سێرج ریجیانی و مارسێل ئایرۆن رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕا، دواین جاریش ئه‌م رۆمانه كراوه به فیلم له ساڵی 2005 دا بووه و له ده‌رهێنانی برۆنۆ پودالیس و دێنیس پودالیدێس و سابین ئازێما و سزابۆ برێتمان رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕن. رۆمانێكی دیكه‌ی ئه‌م نووسه‌ره تاوانی رۆلێتابیله له ساڵی 1921 نووسیوێتی، شه‌شه‌م رۆمانه له زنجیره رۆمانه‌كانیدا كه به‌دواداچوونی خه‌یاڵی جۆزێف رۆلێتابیل به‌شدارن، كه به نهێنی ژووری زه‌رد و بۆنی خانمه ره‌شپۆشه‌كه ده‌ستیپێكردووه.