ئاکار نەجم
پاش فیلمه كێشه‌داره‌كه‌ی "شاڵات تونس" كه‌وسه‌ر بن هه‌نییه فیلمی "زه‌ینه‌ب رقی له به‌فره" به‌رهه‌م ده‌هێنێ. كه یه‌كێكه له فیلمه نایابه‌كانی جیهانی سینه‌مای تونسی. فیلمه‌كه له تونس ده‌ستپێده‌كات، به دیمه‌نه‌كانی زه‌ینه‌ب و دایكی له شوقه‌كه‌یانه‌وه، چیرۆكی فیلمه‌كه باس له په‌یوه‌ندی كچ و دایكێكی تونسی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و كچ و دایكه په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری و وه‌ك هه‌میشه نێوانی كچ و دایك په‌یوه‌ندییه‌كه پڕ له سۆز و خۆشه‌ویستی، لێ له فیلمه‌كه‌دا هه‌ندێكجار دژایه‌تی نێوان ئه‌و دوانه ده‌بینرێ، چونكه زه‌ینه‌ب له شووكردنی دایكی ناڕازییه. دایكی خۆی ئاماده ده‌كات بۆ شووكردن و چوونه باخه‌ڵی پیاوێكی دیكه‌وه، دوای مردنی باوكی زه‌ینه‌ب. دوای چوونیان بۆ كه‌نه‌دا "زه‌ینه‌ب" ئه‌و دۆخه‌ی به‌دڵ نییه و سه‌رسه‌ختی ده‌كات و فشاره‌كان له‌سه‌ر دایكی زیاد ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زه‌ینه‌ب پێی خۆش نییه رووده‌دات. زه‌ینه‌بی ته‌مه‌ن نۆ ساڵان له‌گه‌ڵ دایكی و برا بچووكه‌كه‌ی له تونس ده‌ژین. باوكیان به‌هۆی رووداوێكی ئۆتۆمبێله‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات. دایكی خه‌ریكه ژیانی خۆیه‌تی له‌ته‌ك پیاوێكی تر، كه له كه‌نه‌دا ده‌ژی. به‌ڵام زه‌ینه‌ب ئه‌وه‌ی پێخۆش نییه. ژیانی زه‌ینه‌ب له هه‌موو روویه‌كه‌وه وێران ده‌بێ، باوكی ده‌مرێ، پاشان دایكی شوو به پیاوێك ده‌كات له كه‌نه‌دا، ده‌بێ زه‌ینه‌ب به ناچاری له‌ته‌ك دایكی‌دا بچێت بۆ كه‌نه‌دا و تونس به جێبهێڵێ و له تاراوگه‌دا بژی. هه‌موو ئه‌مانه واده‌كه‌ن كه ژیانی زه‌ینه‌ب بشێوێ و ره‌قی له به‌فره، به‌فر كه سیمبولی پاكی و جوانییه و زه‌ینه‌ب رقی لێیه‌تی. زه‌ینه‌ب له‌و دۆخه‌دا هه‌موو خه‌ون و خه‌یاڵی لای ژیانی خێزانێكی به‌خته‌وه‌ره، خه‌ون به ژیانێكی خۆشه‌وه ده‌بینێ. زه‌ینه‌ب به ناچاری به‌وه رازی بووه دوای مردنی باوكی دایكی شوو به خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ی بكات و به‌شوێن ئه‌و ئه‌وینه كۆنه‌دا له تونسه‌وه بچێت بۆ كه‌نه‌دا. بۆ هه‌یسه‌می برا بچووكی دۆخه‌كه ئاساییه، به‌ڵام بۆ زه‌ینه‌ب كه گه‌وره‌تر و فام ده‌كاته‌وه دۆخێكی ناخۆشه. چیرۆكی فیلمه‌كه دوای مردنی باوكی زه‌ینه‌ب ده‌ستپێده‌كات. هاوكات له پاڵ ئه‌و بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه ژیانی مرۆڤی تونسییه له تاراوگه‌دا له فیلمه‌كه‌دا ئاماژه به رووداوه ده‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك به‌هاری عه‌ره‌بی كراوه، به‌ڵام ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌یان له ژیانی كاره‌كته‌ره‌كاندا نابێت، ته‌نها ئاماژه‌یه‌كه. له یه‌كێك له دیمه‌نه‌كانی فیلمه‌كه‌دا "زه‌ینه‌ب" له‌گه‌ڵ براكه‌ی یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنی ده‌كات، یارییه‌كه شه‌ڕێكی ئه‌لیكترۆنییه و تێیدا زه‌ین ئه‌لعابیدین بن عه‌لی سه‌رۆكی پێشووی تونس ئامانجی سه‌ره‌كی بوو له كۆتاییدا له‌ناوده‌برێت. له دیمه‌نێكی دیكه‌دا زه‌ینه‌ب "به‌هاری عه‌ره‌بی" به كورتی بۆ "ویژدان" روون ده‌كاته‌وه.
ئه‌م به‌رهه‌مه فیلمێكی دیكۆمێنتارییه و ساڵی 2016 به‌رهه‌م هاتووه و ده‌رهێنه‌ر و سیناریستی فیلمه‌كه كه‌وسه‌ر بن هه‌نییه‌یه. چه‌ند ئه‌كته‌رێك رۆڵیان تێداگێڕاوه. ئه‌وانه‌ش بریتین له: زه‌ینه‌ب و وێژدان و ماهر و وێداد و هه‌یسه‌م. فیلمه‌كه خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی "ته‌نیتی زێڕین"ی له بیست و حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كارتاژ به‌ده‌ستهێناوه.
كه‌وسه‌ر بن هه‌نییه ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی تونسی چه‌ند فیلمێكی به‌رهه‌م هێناوه، یه‌كێك له‌و فیلمانه‌ی عه‌لی كاف عیفریته كه بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی پاڵێوراوه بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار له ساڵی 2019 هه‌روه‌ها ساڵی 2014 خه‌ڵاتی بینه‌ران، فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ژنانی قاهیره بۆ فیلمی "ده‌ستی لاو"ساڵی 2016 خه‌ڵاتی گۆڵدن تانیت، له فێستیڤاڵی فیلمی كارتاژ بۆ فیلمی زه‌ینه‌ب رقی له به‌فره. وه‌رگرتووه. به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره برتین له كورته فیلمی قوتابخانه- 14 خوله‌كه. ئیمامه‌كان ده‌چنه قوتابخانه دۆكیۆمێنتاری ده‌ستی بۆرد. زه‌ینه‌ب رقی له به‌فره. له‌سه‌ر كفنی پاك. ئه‌و پیاوه‌ی پشتی فرۆشت و چه‌ند فیلمێكی تر.