شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: تەنها یەكێتی و هاوپەیمانییەكانی دەتوانن نوێنەری راستەقینەتان بن

10:12 - 2023-11-30
کوردستان
328 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە كەركوك، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، سەردانی كۆمیتەی شۆڕیجەی كرد و لەگەڵ كادران و جەماوەری سنوورەكە كۆبۆوە.
لە وتەیەكدا، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، سەرجەم كەركوكییەكانی هاندا بەشداربن لە هەڵبژاردندا و دەنگ بدەن بە كاندیدانی لیستی ١٤٢ی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە. وتیشی: بۆ كەركوكییەكان دەرفەتێكی زێڕین هاتۆتەپێش تا بە دەنگەكانیان كوردستانیبوونی كەركوك بسەلمێننەوە و شارەكە رزگاربكەن لەو ئیدارەیەی ئێستا كە دانیشتوانە رەسەنەكەی كەركوكی پەراوێزخستووە.
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، راشیگەیاند: بە گەڕانەوە بۆ مێژوو و رۆژگارە سەختەكان و لەپێناوی ئایندەیەكی روون بۆ هەمووتان، دەنگ بدەن بە یەكێتی، كە تەنها یەكێتی و هاوپەیمانییەكەی دەتوانن نوێنەری راستەقینەی كەركوكییەكان بن و داكۆكیتان لێ بكەن.
لە درێژەی سەردانەكەیدا، بەهاوڕێیەتی ژمارەیەك لە هەڤاڵانی سەركردایەتی و كاندیدانی لیستی ١٤٢ی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، سەردانی بازاڕی شۆڕیجەی كرد و لە دۆخی كاسبكارانی بازاڕەكەی پرسی و هانیدان بە رۆحی كوردانەوە بەشداریی دەنگدان بكەن و دەنگ بە كاندیدانی یەكێتی بدەن. وتیشی: ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە كەركوك هەیە، تەنها بە دەنگی ئێوە و نوێنەرەكانی یەكێتی دەگۆڕدرێت و ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەییە هەموو پێكەوە بچنە سەر سندوقی دەنگدان و كوردستانیەتی كەركوك بسەلمێننەوە و ئیدارەی شارەكەتان بخەنەوە خزمەتی خۆتان.

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان