جەنگی عیزەدین مەحمودخانە کاندیدی ژمارە ١٤ لەسەر لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ١٤٢ سەبارەت بە مادەی ١٤٠ رایگەیاند: ژمارەیەک هێز و لایەنی عیراقی و ئەوانەی تاکو ئێستا دۆسێیەی مادەی ١٤٠ یان بەڕێوەبردووە، کەمتەرخەم بوون.
هەروەها وتیشی تاکو ئێستا جێبەجێکردنی مادەکە لە قۆناغی قەرەبووکردنەوەدا چەقیوە و هەر ئەو لایەنانە و ئەوانەی بەڕێوەی دەبەن هۆکاری پەکخستنی مادەکەن.
هاوکات ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجومەنێکی بەهێز لە پارێزگای کەرکوک، کە نوێنەری پێکهاتە رەسەنەکانی کەرکوک بێت، دەتوانێت پرۆژەکان بکاتە بڕیار و پارێزگار ناچار بکات بە راپەڕاندنی کاروبارە پێویستەکان.
هەر لەو چوارچێوەیەدا باسی لەوەشکرد، لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، نوێنەرایتەی پێکهاتە رەسەنەکان دەکات و بە سەرکەوتنی ئەو لیستە، دۆخی کەرکوک لەرووی یاسای و دەستوورییەوە دەگۆڕێت.
سەرچاوە: Kurdsat