گوندستانی نوێ
وشه‌ی قه‌ره‌خه‌رمان له ناو كورددا وشه‌یه‌كی نامۆ نییه و به‌هۆی داگیركاری و زاڵبوونی زمانی توركییه‌وه زیاتر چووه‌ته نێو به‌كارهێنانی زمانی كوردییه‌وه، وشه‌ی قه‌ره‌خه‌رمان له بنه‌ڕە‌تدا وشه‌یه‌كی توركییه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو زمان و فه‌رهه‌نگی كوردی و واته ره‌شكردنی خه‌رمان، به‌ڵام له كورده‌واریدا له مێژە پێی وتراوه «گوڵه‌پڕووزه»، كه وشه‌یه‌كی كوردی جوانه و جوتیاران مه‌به‌ستیانه گوڵی گه‌نمه‌كه هه‌ڵپڕووزێنن نه‌ك به ته‌واوی بیسووتێنن، به‌ڕاده‌یه‌ك بۆ خواردن و چێشت نه‌گونجێت.
ساڵانه گوندنشینان و به گشتی ئه‌و جووتیار و هاووڵاتیانه‌ی كه له كشتوكاڵدا گه‌نم ده‌چێنن، له‌كاتی پێگه‌شتن و ئه‌وكاته‌ی گه‌نم شیره ده‌كات، واته پێش وشكبوون و دروێنه‌كردن، به‌شێكی گه‌نمه‌كه به داس دروێنه ده‌كه‌ن، پاشان به ئاگر ده‌یسووتێنن، به‌ڵام نابێت هێنده بسووتێنرێت كه شیره‌ی گه‌نمه‌كه‌ش بسووتێت، دواتر دوای كوتاندن و جیاكردنه‌وه‌ی پووشه‌كه له گه‌نمه‌كه‌ی، قه‌ره‌خه‌رمانه‌كه‌ی جیاده‌كرێته‌وه. ئه‌و كه‌سه‌شی ئاگر له گه‌نمه‌كه به‌رده‌دات پێویسته هه‌میشه به شه‌نێك «یان سێ لك» ئاگای له ئاگره‌كه بێت و نه‌هێڵێت به ئه‌ندازه‌یه‌ك گه‌نمه‌كه بسووتێت كه قه‌ره‌خه‌رمانه‌كه ببێته خه‌ڵوز و بۆ خواردن سوودی نه‌بێت.
قه‌ره‌خه‌رمان یه‌كێكه له خواردنه كۆنه‌كانی كورده‌واری و له رابردوودا به زۆری وه‌ك هه‌ر خواردنێكی دیكه به رۆن و له‌سه‌ر ئاگر ئاماده‌كراوه، به‌ڵام زۆر كه‌سیش پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خه‌رمان ببرێته‌وه و هه‌ڵبگیرێت وه‌ك چه‌ره‌سات و به گه‌رمی خواردوویانه، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر خه‌رمان به‌بۆنه‌ی ئاگره‌وه ره‌شه و دوكه‌ڵی پێوه‌یه و زۆرجاریش ده‌موچاوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌شكردووه كه به ده‌ست خواردوویانه، تائێستاش قه‌ره‌خه‌رمان هێشتا هه‌ر خواردنێكی به‌ناوبانگه و داواكاری زۆری له‌سه‌ره و ساڵانه بازاڕە‌كانی هه‌رێمی كوردستان پڕ ده‌كرێت له‌م خواردنه كۆنه كورده‌وارییه.
زۆری و بوونی ئه‌م خواردنه په‌یوه‌سته به بارودۆخ و رێژه‌ی باران بارینه‌وه، له‌مساڵدا به بۆنه‌ی كه‌می باران و نه‌بوونی گه‌نمی زۆره‌وه بۆ گوڵه‌پڕووزه وه‌ك پێویست نه‌بووه و هاووڵاتیان نه‌یانتوانیووه به پێی پێویستی خۆیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕیش گوڵەپڕووزه بكه‌ن.