رۆژی پێنجشه‌ممه 30/11/2023 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆشنبیران و نووسه‌ران و ئه‌ده‌بدۆستانی شاری قه‌ڵادزێ و ده‌وروبه‌ری، له ماڵی كه‌له‌پوور و رۆشنبیریی قه‌ڵادزێ، ئێواره كۆڕێك بۆ نووسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی دێرین مامۆستا عه‌بده سازكرا.
مامۆستا عه‌بدوڵڵا ساڵح ناسراو به مامۆستا عه‌بده، له كتێبێكدا به‌ناوی (شیوه‌نی من شیوه‌نی ئینسانییه)، ده‌ستنووسه‌كانی مامۆستا هێمن موكریانیی شاعیری چاپ و بڵاوكردۆته‌وه و له‌و كۆڕه‌دا ناسێنرا.
كۆڕه‌كه له‌لایه‌ن نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر عومه‌ر ئیسماعیل باوزێی به‌ڕێوه‌برا و له سه‌ره‌تاشدا به‌گشتی تیشكی خسته‌سه‌ر چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ژیانی نووسه‌ر و به‌تایبه‌تیش ئه‌م كتێبه‌ی.
دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش مامۆستا عه‌بده به‌درێژی باسی له هاوڕێیه‌تی خۆی و مامۆستا هێمن موكریانی كرد و له سه‌ره‌تادا باسی له‌وه‌كرد له ساڵی 1969دا له سلێمانی مامۆستای شاعیری ناسیوه و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵدا په‌یداكردووه، وتیشی: كه زه‌ماوه‌ندیشم كرد مامۆستا هێمن هاته زه‌ماوه‌نده‌كه‌م و ته‌نانه‌ت كچه‌كه گه‌وره‌كه‌شم هه‌ر مامۆستا ناوی لێنا (بیزا).
سه‌باره‌ت به ده‌ستنووسه‌كانیشی وتی: ساڵی 1979 مامۆستا هێمن هاته ئۆردوگای به‌سته‌ستێن له پشده‌ر و دوو ده‌فته‌ری دامێ و داوای كرد به ئه‌مانه‌ت بۆی بپارێزم، منیش لای خۆم پاراستمن و ته‌نانه‌ت دوای ئه‌و هه‌موو ده‌ربه‌ده‌ری و بارودۆخه‌ی ئه‌وسا و سه‌ره‌ڕای جێگۆڕكێی زۆرم به‌هۆی پیشه‌ی مامۆستایه‌تییه‌وه، ئه‌وانه‌م پاراست و دواتریش كه له ساڵی 1993دا چوومه ئه‌وروپا، ده‌ستنووسه‌كانم له‌گه‌ڵ خۆم بردن و ئه‌مساڵ چاپم كردن.
دوای ئه‌وه‌ش به وردی كتێبی (شیوه‌نی من شیوه‌نی ئینسانییه) ناساند، كه له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی چوارچرا له دووتوێی 130 لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
پاشان له لایه‌ن ئاماده‌بوان و نووسه‌ره‌وه گفتوگۆیه‌كی چڕ و به‌پێز كرا و له كۆتاییشدا كتێبه‌كه به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا، دابه‌شكرا.