ئالان محه‌مه‌د جه‌زا
شه‌هیدی فه‌ریقی فه‌رمانده یه‌كێك بوو له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی شاهیدی ئازایه‌تی خۆنه‌ویستی بۆ ده‌ده‌ن.
كاتیك باسی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه ده‌كرێت بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی دوژمن یه‌كسه‌ر باسی ئازایه‌تی شه‌هید فه‌ریق ده‌كرێت وه‌ك هاوڕێ و هه‌ڤاڵه‌كانی دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه هه‌رهێرشێك بۆسه‌ر دوژمن شه‌هید فه‌ریقی تیدابوایه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمنادا، مسۆگه‌ربوو.
هه‌ڵمه‌تی كوڕی شه‌هید فه‌ریق ده‌ڵێت: له ده‌ستدانی شه‌هید فه‌ریق كه‌لێنێكی گه‌وره‌بوو كه له كورد و یه‌كێتی و پێشمه‌رگه كه‌وت، شاخێك بوو له وره و ئازایه‌تی، بۆیه هه‌مووكات شانازیی پێوه‌ده‌كه‌ین، تاكه ئاواتیشی ئه‌وه بوو كه‌ركوك به ئازادی ببینێت.
وتیشی: له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنیدا له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی په‌یمانم پێدا كه درێژه پێده‌ری رێبازه‌كه‌ی بم، درێژه پێده‌ری رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال بم و گفتیشمدا ئه‌وه‌ی پێم بكرێت خزمه‌تكاری كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌بم و خۆم به پچوكی هه‌موویان ده‌زانم.
له كۆتاییدا وتی: ئه‌گه‌رچی یه‌كێتی بوون شانازییه، به‌ڵام باوكم پێش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بێت جه‌لالی بووه و پێشمه‌رگه‌ی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی بووه له‌گه‌ڵ جه‌نابی مام جه‌لال و شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری.
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هیدی فه‌رمانده فه‌ریق عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا ناسراو به فه‌ریقه‌درێژ، له دایكبووی ساڵی 1950ی گوندی (تۆمار)ی ناحیه‌ی شوانه، ساڵی 1965 بۆته پێشمه‌رگه و چه‌ندین پله‌ی پێشمه‌رگایه‌تی بڕیوه.
دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه، له راپه‌ڕینی ساڵی 1991 رۆڵی گرنگی بینیوه و له رۆژی 11/3/1991 بریندار بووه.
له دوای دامه‌زراندنی سوپای یه‌كگرتووی كوردستان كراوه‌ته جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌وج، دواتر كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی تیپ له له‌شكری ئاماده‌ی هه‌ولێر.
له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی ئه‌و كاته‌دا رۆڵی فه‌رمانده‌ی بینیوه.
به‌داخه‌وه، شه‌وی 27\28/7/1995 له چیای زه‌رتكان له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه و فه‌رماده‌یه‌كدا شه‌هیدكران.