دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ کاندیدانی یەکێتی لە مەخموور کۆدەبێتەوە

04:24 - 2023-12-05
کوردستان
333 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/12/2023 لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی د.مەجید حەمەدەمین، لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر لەگەڵ کاندیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنووری مەخموور کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ بە گرنگیەوە باسی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کرد و داوایکرد دانیشتوانی ناوچە کوردستانییەکان بەگوڕوتینەوە بەشداری پڕۆسەکە بکەن و دەنگ بەکاندیدانی یەکێتیی لە لیستی ١٣٤ بدەن.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پشتیوانی خۆی بۆ سەرجەم کاندیدان دووپات کردەوە و داوای کرد لە چوارچێوەی سیاسەتی کوردستانیانەی یەکێتیدا داکۆکی لە مافی خەڵکی مەخموور و ناوچە کوردستانییەکان بکەن.

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان