بڕیارمانداوە پێشمەرگەئاسا و خۆنەویستانە خەبات بۆ خەڵکی خانەقین و جەلەولا بکەین

06:34 - 2023-12-09
عیراق
372 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستا جاسم محەمەد کاندیدی ژمارە ٦ لەسەر لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنووری پارێزگای دیالە ژمارە ١٢٠ رایگەیاند: بارودۆخی سنووری خانەقین و جەلەولا بەهۆی تەعریب و جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکان و سەپاندنی بەرژەوەندی عەرەبی هاوردە بەسەر هاووڵاتییە رەسەنەکانەوە بە جۆرێک ناجێگیرە، کە پێویستی بە خەباتێکی پێشمەرگانەیە.
هەروەها وتیشی سەرەڕای ئەوەی خزمەتگوزارییەکان لەو سنوورەدا زۆر لە ئاستێکی نزمدایە بەڵام ناوچە کوردنشینەکان بە تەواوی پشتگوێ خراون و گرنگیان پێ نادرێت.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە ژمارەکەی ١٢٠ بڕیاریداوە هاوشێوەی خەباتی پێشمەرگە، خۆنەویستانە لە ئەنجومەنی پارێزگاوە هەوڵ بۆ گۆڕینی سیاسەتی تەعریب و سیاسەتی تاکڕەوانە بدات.

سەرچاوە: Kurdisat

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان