هەڕەشەی گەورە لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری جەلەولا و خانەقین هەیە

06:37 - 2023-12-09
عیراق
535 جار خوێندراوەتەوە

هۆشمەند حەسەن میرزا رەشید کاندیدی ژمارە ٢٥ لەسەر لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنووری پارێزگای دیالە ژمارە ١٢٠ رایگەیاند: بارودۆخی ناوچە دابڕێنراوەکان زۆر خراپ و ناجێگیرە، ئەو ناوچەیە بە شێوەیەکی ترسناک پشتگوێ خراوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، خزمەتگوزاری لە سنووری جەلەولا نزیک بووەتەوە لە سفر و تەنانەت کەرتی رێگەوبان و هاتوچۆ تەنگەژەی بۆ دروست بووە.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، کێشەی جوتیارانی ئەو سنوورە کە ناوچەیەکی گەورەی کشتوکاڵییە لە هەموو عیراقدا، کێشەیەکی گەورەیە و تاکو ئێستا چارە نەکراوە.
باسی لەوەشكرد عەرەبی هاوردە لە چەند ناوچەیەکدا دەستیان بەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکاندا گرتووە و هەڕەشە لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی تری ناوچەکانی تریش دەکەن. بۆ ئەوەش پشت بە بڕیارێکی حکومی سەردەمی رژێمی بەعس دەکەن.

سەرچاوە: KirkukTV

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان