لە شاری خانەقی تەنیا یەک نەخۆشخانە و یەک کەرتی تەندروستی هەیە

08:40 - 2023-12-09
عیراق
191 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر فاتیمە فەرحان کاندیدی ژمارە ٢٠ لەسەر لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنووری پارێزگای دیالە ژمارە ١٢٠ سەبارەت بە دۆخی کەرتی تەندروستی لە خانەقین، رایگەیاند: بە هەموو شاری خانەقینەوە، تەنیا یەک نەخۆشخانە و یەک بنکەی تەندروسی هەیە و ئەوەش بە هیچ شێوەیەک بەشی هاووڵاتیانی خانەقین ناکات.
هەروەها وتیشی دەرمان و ئامێرەکانی پشکنین بەشی هاووڵاتیان ناکات. بۆ ئەوەش بە هیچ شێوەیەک رەچاوی زۆری ژمارەی دانیشتووان نەکراوە.
هاوکات هۆکاری ئەوەشی بۆ کەمتەرخەمی لێپرسراوە حکومییەکانی پارێزگای دیالە گەڕاندەوە، کە بودجەی تایبەتیان بۆ تەرخان ناکرێت. لە بەرامبەردا زۆربەی دەرمانەکان ئێستا لە ئیدارەی گەرمیانەوە دابین دەکرێت.

سەرچاوە: GKsat

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان