ئەنجومەنی شاری کەرکوکی بزوتنەوەی گۆڕان لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ئەوەی میدیاکانی پارتی بڵاویانکردۆتەوە دوورە لە راستییەوە و
(مامۆستا تەیب) بازنەوانی بازنەی داقوقە و تائێستاش بەردەوامە لەسەر کار و خزمەتەکەی لەناو بزووتنەوەی گۆڕان.
هەروەها لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: سەبارەت بەو هەواڵانەی، کە لە هەندێک میدیای پارتییەوە بڵاوکراوتەوە، تایبەت بە پەیوندیکردنی بازنەوانی قەزای داقوق و چەند هەڵسوڕاوێک، ئێمە بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین، کە ئەو کەسانە هیچ پەیوەندییەکیان بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە نەبووە و لە هیچ ئۆرگانێکدا ناویان نییە، هاوکات لە سەرەتای دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕانەوە؛ بەڕێز مامۆستا (تەیب حەمید ئەحمەد) بازنەوانی بازنەی داقوقە و تائێستاش بەردەوامە لەسەر کار و خزمەتەکەی لەناو بزووتنەوەی گۆڕاندا.