کارە هونەرییەكان لە كۆنفرانسی كەشوهەوادا

10:37 - 2023-12-10
ژینگە
695 جار خوێندراوەتەوە
رۆڵی هونەر لە هۆشیارکردنەوەی تاک بۆ پاراستنی ژینگە

ئا: مەعروف مەجید

 جیاواز لە وتەی سەرۆكی وڵاتان و قسەی بەرپرسان و رێكەوتن لەسەر باشتر كردنی مەترسییەكانی گۆڕانی كەش و هەوا، كەسانێكی تریش هەن پێیان وایە، مەرج نییە پەیامی ژینگەیی تەنها بە كۆنفرانس و وتاردان بگەیەنرێت بە خەڵكی، هەر بۆیە ئەوان رێگەیەكی جیاوازیان گرتۆتەبەر بۆ گەیاندنی پەیامی ژینگەیی خۆیان لە رێگەی كاری هونەریی و نمایش و شانۆ و موزیك و خوێندنەوەی هۆنراوە و تەنانەت نمایشكردنی جلوبەرگێشەوە ئەو بۆنەیە بەرز ڕادەگرن.
كۆنفرانسی گۆڕانی كەشوهەوای نەتەوە یەكگرتووەكان (COP28) لە دوبەی بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە سەركردەی وڵاتان، حكومەتەكان، ئۆرگانەكان، رێكخراوەكان و كۆمەڵگەی مەدەنی دەستیپێكرد، بەڵام ئامادەبوان و سەردانكەران مامەڵە لەگەڵ كۆمەڵێك كەسی دۆستی ژینگەدا دەكەن بە ئەزموون، بۆنە و نمایشی جلوبەرگ كە پشتگیری کاریگەرییەکانی كەشوهەوا دەكەن.
ناوچەی سەوز لە شاری ئێكسپۆ سیتی كە كۆنفرانسی(COP28)ی لایەنەكان تێیدا بەڕێوەدەچێت، شاهیدی چالاكیی جۆراوجۆر دەبێت، بەو پێیەی یەكەم نمایشی جلوبەرگی بەردەوام لە مێژووی كۆنفرانسەكانی لایەنەكاندا لەخۆدەگرێت و نمایشكردنی چەندین بەرهەم و ئەزموونی هونەری و شانۆیی و زۆری تر لە ماوەی نێوان 3 بۆ 12ی كانوونی دووەمی 2023دا. بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئیماراتی، سەردانیكەرانی ناوچەی سەوز كە لەلایەن سەرۆكایەتی (COP28) بەڕێوەدەبرێت، دەتوانن چاوەڕێی گەڕان بەدوای چەندین چالاكیی هونەری و كەلتوریدا بكەن.

درەختی ژیان
درەختی ژیان، لە سەنتەری وزەی ناوچەی سەوز، نوێنەرایەتی یەكەمین كاری هونەری كارلێككاری جیهان دەكات كە تەكنیكەكانی ژیری دەستكرد بەكاردەهێنێت، هەروەها هێمای بەردەوامیی ژینگەیە بە شێوەیەكی هاوچەرخ.
دیزاینی ئەم كارە هونەرییە بەسوود وەرگرتن لە درەختی غەف وەرگیراوە كە درەختێكی ناوخۆییە و لە ئیمارات گەشە دەكات و بەناوبانگە بە توانای گەشەكردنی لە بارودۆخێكی سەختدا، درەختی ژیان بە كارێكی هونەری دیجیتاڵی كارلێككار دادەنرێت كە تەكنۆلۆژیای ژیری دەستكرد بەكاردەهێنێت، رەنگدانەوەی هەیە گرنگی هونەر و تەكنۆلۆژیا لە هۆشیاركردنەوەی خەڵك لە پرسە ژینگەییەكان و گۆڕانی كەشوهەوا، و داوای هەنگاونان بەپەلە بۆ پاراستنی هەسارەكەمان دەكات.

یەك جیهان - یەك مرۆڤایەتی
بینەر دەتوانێت چێژ لەم نمایشە شانۆییە وەربگرێت، كە پەیامی (COP28) بەرجەستە دەكات، كە لە دەوری دروشمی «یەكبگرن، كردار، گەیاندن» دەسووڕێتەوە.
نمایشەكە بریتی دەبێت لەوەی نمایشكاران كە كۆمەڵێك كەسایەتی دیاری پێشكەش دەكەن كە ئاهەنگ دەگێڕن و سەرنجیان لەسەر یەكگرتوویی جیهان و هاندانی كردارە بەرەو داهاتوویەكی بەردەوامتر، نمایشەكە رۆژانە دووجار و لە ماوەی هەفتەدا دوو جار و لە كۆتایی هەفتەدا سێ جار پێشكەش دەكرێت.

نمایشی مۆدەی بەردەوام
گۆڕەپانی ئەلوەسل شاهیدی نمایشێكی جلوبەرگ دەبێت بە بەشداری كۆمەڵێك دیزاینەری جلوبەرگی دیار و تازەپێگەیشتوو كە پەردە لەسەر كۆلێكشنەكانی مۆدەی بەردەوام لادەدەن.
ئەمە یەكەم نمایشی جلوبەرگە كە لە بۆنە و ئاهەنگەكانی(COP)دا شایەتحاڵی دەبێت و سەكۆیەك بۆ دیزاینەرانی جلوبەرگ دابین دەكات كە پابەندن بە گۆڕانی كەشوهەوا و پرسەكانی بەردەوامی، بۆ دەربڕینی بیرۆكەكانیان لە پاڵپشتیكردنی كردەی كەشوهەوا و هۆشیاركردنەوەی خەڵك سەبارەت بە گرنگییەكەی.

هاوئاهەنگی لەگەڵ سروشت
مایسترۆی بەناوبانگی ئیتاڵی ئەلیساندرۆ مارتیێری كۆنسێرتێكی پیانۆی سەرنجڕاكێش پێشكەش بە ئامادەبوان دەكات، لەو ماوەیەدا گوێگران لە شكۆمەندی سروشتدا نوقم دەكات.
مارتیری بە «هونەرمەندی سروشت» ناسراوە، چونكە پێشتر لە ژمارەیەك شوێن كە بەناوبانگن بە سروشتی سیحراوییان لە سەرانسەری جیهاندا نمایشی كردووە.
ئاهەنگەكە لە چواری كانوونی دووەم لە گۆڕەپانی ئەلوەسل بەڕێوەدەچێت و لەلایەن كۆمپانیای پۆلیسیۆمەوە پێشكەش دەكرێت كە رێكخراوێكی خێرخوازییە و بنكەكەی لە لەندەنە و پاڵپشتی پەروەردەی هونەرە جوانەكان دەكات.

یەكگرتوو دژی گۆڕانی كەشوهەوا
تەوەری دەستپێشخەریی «یەكگرتوو لە دژی گۆڕانی كەشوهەوا» لە دەوری یەكخستنی حەوت میرنشینی ئیمارات لە رێگەی هونەرەوە دەسووڕێتەوە و ئامانجی بەكارهێنانی هێزی دەربڕینی هونەرییە بۆ جەختكردنەوە لەسەر پابەندبوونی بەكۆمەڵ بە كردەوەی كەشوهەوا.
دەستپێشخەرییەكە پەیامێكی روونی یەكبوون و نەرمی و بەرپرسیارێتی هاوبەش دەنێرێت لە روبەڕوبوونەوەی ئاستەنگە زەقەكانی گۆڕانی كەشوهەوا لە رێگەی یەكخستنی ئیمارات بەهۆی هاوكاریی داهێنەرانە.

قەبارەی چالێنجەكە لە ئیمپاكت نێستەوە
ئیمپاكت نێست ئەزموونێك پێشكەش دەكات كە وردەكارییەك بە بینەران دەبەخشێت بۆ داهاتوو، لەسەر بنەمای دیدگای سادگورو یۆگی، لە كاتێكدا دامەزراوەی خاوەن خەڵاتی
(MP-STUDIO) گێڕانەوەی ئەم كارەی هاوبەش كردووە كە لە گۆڕەپانی شایستەی ئەلوەسل نمایش دەكرێت، پرسیارەكانی وەك، ئایا ئامادەین رووبەڕووی داهاتووی هەسارەكەمان ببینەوە؟ ئایا دەتوانین رێگای ئێستا بگۆڕین؟

پارێزەرانی بەردەوامیی كەلتوری
پەروەردەی ئاڤید، قۆڵی خێرخوازی گروپی نێودەوڵەتی ئێسار، نمایشێكی مۆسیقی زیندوو پێشكەش دەكات بە ئاوازەكان كە ئاهەنگ دەگێڕن بۆ كۆلی، خەڵكی رەسەنی بۆمبای و پەیوەندیی قووڵیان بە دەریاوە.
نمایشەكە لە بەرامبەر پاشخانێكدا پێشکەش دەكرێت كە دیمەنی سەرسوڕهێنەری كەناراوەكانی مومبای دەخاتەڕوو، رێز لە كەلتور و میراتی دەوڵەمەندی خەڵكی كۆلی دەگرێت، و خۆڕاگری خۆیان لە بەرامبەر ئاڵنگارییەكانی وەك گۆڕانی كەشوهەوا، كاریگەریی كەرتە پیشەسازییەكان و زیادەڕۆیی لە ماسیگرتن پیشان دەدات، لە هەمان كاتدا تیشك خستنەسەر پابەندبوونیان بۆ پاراستنی زەریاكان.
بەرهەمهێنانی نمایشەكە لەلایەن پاراگ پاندەلێ، هونەرمەند و دیزاینەر كە ئۆتۆئێتنۆگرافیای كۆمەڵگەی چۆلی بەكاردەهێنێت، لەگەڵ یوكی ئیلیاس، ئەكتەر و بەرهەمهێنەری فیلم و شانۆ، هەروەها كوریۆگرافەر تێج ئارون چندیڤالێ.

رووناكییەكی گەشاوە و سووتێنەر
«رووناكی گەشاوە و سووتێنەر» گەشتێكی شانۆییە كە دیدگای هونەری و چیرۆكگێڕان و چالاكی ژینگەیی تێكەڵ دەكات و ئیلهامێكی لە ئەنتۆلۆژیای «داهاتووی سەوز - دەتوانین بیكەین: 12 شیعر بۆ ماوەی 12 رۆژ لە (COP28) لەلایەن زانكۆی ئێكستەرەوە وەرگیراوە، كە لەلایەن باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە ئیماراتەوە پارەی بۆ دابین دەكرێت.
ئامانجی نمایشە شانۆیییەكە دەوڵەمەندكردنی مشتومڕە لەسەر گۆڕانی كەشوهەوا و پاڵنانی ئامادەبووان بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی كەسی و بەكۆمەڵ بۆ كەمكردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی و پاراستنی ژینگە.
نمایشەكە كە بەگوێرەی پێداویستییە شانۆییەكان پەرەی پێدراوە، تیشك دەخاتە سەر چیرۆكی خێزانێك كە لە ساڵی 2010 دا دەژین، دوای ئەوەی جیهان گۆڕانكارییەكی گەورەی بەسەردا هاتووە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا، لە هەمان كاتدا نیشان دەدات كە پێداویستییەكانی مرۆڤ هێشتا وەك خۆیانن، هەروەها تیشك دەخاتە سەر ئەوەی كە مرۆڤەكان چۆن دەبن گرنگیدان بە یەكتر لە داهاتوودا، و چۆن ئەو هەڵبژاردنانەی ئەمڕۆ دەیكەین كاریگەرییان لەسەر داهاتوومان هەیە.

پیشەسازی و میراتی ئیماراتی
هونەر و رووناكبیری ئیماراتی لە ئەلغەدیرەوە ئامانجی یارمەتیدانی پیشەسازییە ناوخۆییەكانە بۆ بنیاتنانی ئابوورییەكی بەردەوامتر، ئامراز و راهێنان و شوێنی فرۆشتنیان بۆ دابین دەكات بۆ فرۆشتنی بەرهەمەكان.
غەدیر بریتییە لە كەناڵێكی ئاوی تەسك كە ئاوەكەی یارمەتی گەشەكردنی بەرهەمەكان دەدات لە هەر دوولای. ئامانجی دەستپێشخەرییەكە پشتگیریكردنە لە پیشەسازییە نەریتییەكان بۆ یارمەتیدان لە پەرەپێدانی كۆمەڵگادا، فەزای تایبەتی ئەلغەدیر لە (COP28) نمایشی كۆمەڵێك پیشەی نەریتی و میراتی لە ئیمارات كۆدەكاتەوە، لەوانە پیشەسازییەكانی سەدو، خوس، تالی، و دروستكردنی كۆفە، ئەمە جگە لە كۆمەڵێك پراكتیزەی نەریتی و دیزاینی هاوچەرخ كە ئاهەنگ دەگێڕن بۆ میراتی ئیماراتی.

هەنگەوانی
ئەم كارە هونەرییە لەلایەن هونەرمەند لیۆنێل برادلی دیزاین كراوە و بە بەكارهێنانی كولێرەی بەختەوەری چینی كە لەلایەن منداڵانەوە دروستكراوە، رژانی هەنگەكان پیشان دەدات.
لەم پێشكەشكردنە كارلێكەدا، خەڵك دەتوانن بە زیادكردنی بەشدارییەكانیان وەك بەشێك لە ئاهەنگێك كە پەیوەستە بە دەستپێكردنی هاوپەیمانییەك كە جەخت لەسەر رۆڵی گرنگی هەنگەوانی لە ژینگەكەماندا دەكاتەوە، بەدواداچوون و زیادكردنی مەودای كارەكە. نمایشەكە هانی نوێنەرانی وەفدەكانی بەشداربوو لە (COP28) دەدات كە هەماهەنگی لەگەڵ كارەكەدا بكەن بە نووسینی بەڵێنەكانیان بۆ پاراستنی سروشت لەسەر كاغەزی شیرینی و بۆ ئەم بەڵێنانە بەشێك بن لەم كارە هونەرییە.

پۆرتاڵی داتا
ئەم كارە هونەرییە زیرەكە كە بە تەكنۆلۆژیای ژیری دەستكرد لەلایەن ستۆدیۆی هونەرمەندی تورك رەفیق ئەنادۆڵەوە دیزاین كراوە لە گۆڕەپانی ئەلوەسل لە دۆم ئۆف ئێكسپۆ نمایش دەكرێت. ئەم شاكارە پشت بە كۆمەڵە داتایەكی زەبەلاح دەبەستێت كە زیاتر لە 400 ملیۆن وێنەی ئاو و بەردی مەرجانی و رووەك لەخۆدەگرێت كە بە شێوەیەكی گشتیی بەردەستە، هەروەها چوار پۆل ئاشكرا دەكات، یەكەمیان خەونی شلە، دووەمیان خەونی مەرجانییە، سێیەمیشیان رەنگی گوڵە، لەكاتێكدا چوارەمیان گوڵی زاوزێیە.
هەریەك لە چوار وەرزەكە نوێنەرایەتی لایەنێكی جوانی سروشت دەكات، ئامانجی تیشك خستنەسەر ناسكی ئیكۆسیستەمەكەمانە، هەروەها بانگهێشتی سەردانكەران دەكات بۆ بەشداریكردن لە گفتوگۆكەدا سەبارەت بە پێویستی بەپەلەی پاراستنی ژینگە.
شاكارەكە بە جوانییە هەناسەبڕكێیەكەی جیا دەكرێتەوە و نوێنەرایەتی پەیامێكی گرنگی ئاگاداركردنەوە دەكات، كە تیشك دەخاتەسەر مەترسی سنوورداركردنی بوونی سروشت بۆ تەنها یادەوەرییە دیجیتاڵییەكان.

*سەرۆكی رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

#ژینگە

بابەتە پەیوەندیدارەکان