سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە وەفدێكی پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا كرد

05:22 - 2022-05-25
کوردستان
287 جار خوێندراوەتەوە


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٥/٢٥، د.ڕێواز فائق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیی لە وەفدێكی باڵای پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا كرد بەسەرۆكایەتیی ناتالی لۆیزۆ، سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری. 
لە دیدارێكدا كە ماری پارێت، بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان ئامادەیبوو، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پوختەیەكی لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، دۆسێی ئاسایشی ناوچەكە و مەترسییەكانی داعش، پێشێلكردنی سەروەریی خاكی عیراق، پرسی ژنان و ئازادییە گشتییەكان پێشكەشكرد.
دواتر ئەندامانی وەفدەكە بەپرسیار و تێڕوانینەكانیان لە بارەی چەندین پرسی هەنووكەیی گفتوگۆكانیان فراوانتر كرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان