دەروێش بیسۆ هسکانی كاندیدی ژمارە ٤ ی یەكێتی لە هاوپەیمانیی (اتحاد اهل نینوی) بە ژمارە ١٣٤ سەبارەت بە رۆڵی یەکێتی و دژەتیرۆری یەکێتی لە پاراستنی ئێزدییەکان، رایگەیاند: كوردی ئێزدی وەك پێكهاتەیەكی رەسەنی ئەو ناوچەیە، بەهۆی هاتنی تیرۆرستانی داعشەوە گەورەترین زیانی مرۆیی و مادیان بەركەوت و تاکو ئێستایش كاریگەری كارە تیرۆرستییەكان لەسەر شەنگالییەكان ماوە.
هەروەها وتیشی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هێزێكی كاریگەر لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستاندا، رۆڵی بەرچاویان گێڕاوە بە تایبەت لە شەنگالدا.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا ئەگەر هێزی یەكێتی لە چیای شەنگال پارێزگاری لە ئێزدییەكان نەكردایە كارەساتەكە زۆر گەورەتر دەبوو، لەم روانگەیەشەوە یەكێتی هەوڵدەدات ئێزدییەكان ئەندامیان لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هەبێت و ببنە داكۆكیكاری مافی ئێزدییەكان.
سەرچاوە: pukmedia