دەست لەسەر دڵ بەرامبەر ئاڵای كوردستان دەوەستین و بە ئەوپەڕی وەفادارییەوە یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەكەینەوە كە لەپێناوی سەرفرازیی كورد و شەكانەوەی ئاڵاكەماندا گیانی خۆیان بەختکرد.
ئەركی هەموو لایەكمانە پێكەوە لە ژێر سایەی ئاڵا پیرۆزەكەماندا بە رۆحێكی نیشتمانی و كوردانەوە كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر، قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان و بڵاوكردنەوەی پەیامی ئاشتی بكەین، بێگومان ئەمە تەنیا رێگەیە تاوەكو بتوانین رۆحی شەهیدانمان شاد بكەین و وەڵامی دڵسۆزی و خۆڕاگریی خەڵكە خۆشەویستەكەمان بدەینەوە.
دروود بۆ رۆحی شەهیدان
بەرز و شەكاوە بێت ئاڵای كوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان