هاونیشتمانییانی سەربەرز و خۆشەویست
داواکارم روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن و بەشداریی بەرفراوانتان هەبێت، مافی دیموکراسیی خۆتان پەیڕەو بکەن و دەنگ بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بدەن.
ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە و دەنگ بدەن، شانازییەکی تر بۆ مێژووە درەوشاوەکەتان تۆمار بکەن و رۆڵەکانی داهاتوو پێویستیان بە دەنگی ئێوەیە، دڵنیاشم لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییە نەتەوەیی، ئەخلاقی و مێژووییەدا دەبن.
خوشک و برایانم
دەزانم خاڵەکانی پشکنین و وێستگەکانی دەنگدان قەرەباڵغن، بەڵام تکایە پشوودرێژبن، بە ئارامییەوە مامەڵە بکەن و وەک هەمیشە دڵسۆزی و خۆڕاگریی خۆتان بسەلمێنن.
برا و دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی